زانكۆی "لێسته‌ر"ی به‌ریتانی له هه‌نگاوێكی یه‌كجار گرنگ و هاوكات له‌گه‌ڵ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، رۆژی 16ی ئاداری ئه‌مساڵ 2017 (یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان)ی به فه‌رمی كرده‌وه و هۆبه‌یه‌كی تازه دامه‌زراوی زانستی له سكوڵی مێژوو و سیاسه‌ت و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
شاندێكی باڵا له كوردستانه‌وه ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان له زانكۆی لیسته‌ر بوون به سه‌رپه‌رشتی فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان-هه‌ولێر، سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان/دهۆك و ده‌سته‌یه‌ك له كه‌سایه‌تیی ئه‌كادیمی، كه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی لێسته‌ر، پڕۆفیسۆر ئییه‌ن گیلیسپی وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی لێسته‌ر بۆ توێژینه‌وه و پڕۆژه‌كانی زانستی و ده‌سته‌یه‌ك له سه‌رۆك به‌ش و كادرانی ئه‌كادیمی زانكۆكه، پێشوازییان له شاندی كوردستان كرد.
د. ماریانا خاروداكی له زانكۆی لێسته‌ر سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات. ئه‌و خه‌ڵكی یۆنانه و خاوه‌نی كتێبی "كورد و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له ساڵانی 1945 ه‌وه".
ماریانا له‌باره‌ی هۆكاری سه‌رنجدانی بۆ پرسی كورد و بایه‌خدانی له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و توێژینه‌وه‌كانی خۆی، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه هه‌بووه كه گه‌لی كورد پێیدا تێپه‌ڕیوه، به‌تایبه‌ت له‌كاتی گه‌ڕان و به‌دیكردنی ئه‌و كه‌لێنه زۆره‌ی له‌سه‌ر دۆزی كورد هه‌یه له نووسین و بڵاوكراوه‌كاندا. وه‌ك گوتی "ئه‌وه زیاتر هانده‌ر بوو تا هه‌وڵ بده‌م وردتر توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دۆزه بكه‌م، له كاتێكدا كورد رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له گه‌شه‌ی هه‌رێمیی ناوچه‌كه‌دا."
ماریانا پێی وایه "نووسینه زانستییه‌كان كاتێك باس له دۆخێك ده‌كه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی بۆ ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار گرنگ خزمه‌ت به‌و دۆخه ده‌كه‌ن له پێدانی زانیاری دروست كه وه‌ك مێژوویه‌ك ده‌مێنێته‌وه و ده‌پارێزرێ". دووپاتیشی ده‌كاته‌وه هه‌ركات نووسین و لێكدانه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ونه به‌رده‌ستی وڵاتانی زلهێز و خاوه‌ن بڕیار، "زۆرجار هۆكار بوون له گۆڕینی بیركردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی پرسێك، ناوچه‌یه‌ك یا میله‌تێك".
له‌باره‌ی بڕوانامه ئه‌كادیمییه‌كانی و توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی تایبه‌ت به كوردستان و ده‌ره‌نجامه‌كانی تا ئێسته، خاروداكی ده‌ڵێ "ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانم بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تیایدا سه‌ردانی كوردستان‌م كرد، به‌و واتایه‌ی نزیكه‌ی 10 ساڵه من كار له‌سه‌ر دۆزی كورد ده‌كه‌م و كاری مه‌یدانیم بۆ ناوچه‌كه یه‌كجار سوودبه‌خش بوون له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری دروست و بڵاوكردنه‌وه‌یان له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، شاره‌زایی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كرداریم بۆ ناوچه‌كه، به‌های توێژینهوهكانمی زیاتر كرد له‌باره‌ی دۆزی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
"ئێسته دۆزی كورد له لووتكه‌دایه، به‌وه‌ی توێژینه‌وه له‌سه‌ر كورد هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی هاویشتووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو و گرنگه زیاتر كاری له‌سه‌ر بكرێت له رووی ئه‌كادیمییه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كه تا ئێسته‌ش به دۆزێكی یه‌كجار هه‌ستیار سه‌یر ده‌كرێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له باسی هێڵه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان هاتووه‌ته ده‌ر به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاتنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش". دكتۆره ماریانا وای گوت.
له‌باره‌ی كرانه‌وه‌ی (یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان) له به‌ریتانیا، ماریانا خاروداكی روونی ده‌كاته‌وه، "گرنگترین ئامانج كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، بریتی ده‌بێت له ناساندنی كورد وه‌ك دۆز و داهاتووی گه‌لێك له‌سه‌ر ئاستێكی جیهانی فراوان له ڕێگه‌ی باسكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی میله‌تی كورد له رابردوودا (هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال) و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێسته دژ به تیرۆرستان، گرێدانی پێوه‌ندی ئه‌كادیمی له نێوان یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان له به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كانی تری ناوخۆی كوردستان و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كه كار له‌سه‌ر هه‌مان دۆز ده‌كه‌ن".
ئۆمێر تێكدهمیر هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا له زانكۆی دورهام، توێژه‌ر له دۆزی كورد و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سكوڵی مێژوو و سیاسه‌ت و پێوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی لێسته‌ر، كه ئه‌ندامی كارای یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوردستانیشه، پێناسێكی نوێ بۆ دۆزی كورد ده‌كات به‌وه‌ی "كوردبوون له ساڵانی پێشوودا، دۆزی میله‌تێكی چه‌وساوه‌ی پڕ له نه‌هامه‌تی بوو، ئه‌مه هۆی په‌رته‌وازه‌یی و به‌ربڵاوی كوردان به هه‌موو دنیادا بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه كورد به شێوازێكی جیا ده‌ركه‌وت له دوای ته‌نگژه‌كانی عێراق و سووریا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش وای كرد له دۆزی میله‌تێكی چه‌وساوه‌وه بگۆڕێت بۆ باسی چاره‌نووسی گه‌لێك و مافی بڕیاردان و سه‌ربه‌خۆیی".
به بڕوای ئه‌م پسپۆڕه، كردنه‌وه‌ی (یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان) له زانكۆیه‌كی به‌ریتانیی ناودار "یه‌كجار مانابه‌خش ده‌بێت له گه‌یاندنی په‌یامی كورد وه‌ك گه‌ل و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌ی پێویسته توێژه‌رانی كورد كاری له‌سه‌ر بكه‌ن چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێت". هاوكات پێی وایه كه هه‌ركات باس له سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت، بوونی كورد و پێوه‌ندییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له ناوچه‌كه زۆر سه‌رنجڕاكێشن بۆ چینی توێژه‌رانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كار له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا ده‌كه‌ن.
ئه‌و توێژه‌ره پسپۆڕه له‌باره‌ی رۆڵی یه‌كه تایبه‌ته‌كه‌ی زانكۆی لیسته‌ر و جۆری كاره‌كانیان روونی ده‌كاته‌وه، "ئێمه كوردبوون و دۆزی كورد به شێوازێكی ته‌سك و بچووك سه‌یر ناكه‌ین، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستێكی یه‌كجار گه‌وره له ڕووی مێژوو، سیاسه‌ت، پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه توێژینه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین و هاوشان له گرێدانی به وڵاتانی خاوه‌ن پشكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵات له دنیادا".
هێمن میرانی كه له زانكۆی لیسته‌ر وه‌ك قوتابییه‌كی كورد له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ست هێناوه له سكوڵی مێژوو و سیاسه‌ت و پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی، له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كه‌یه له زانكۆیه‌كی به‌ریتانیا و رۆڵی بۆ پرسی كورد و توێژه‌رانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، "بوونی یه‌كه‌یه‌كی له‌م جۆره گرنگه بۆ فراوانكردنی كوردناسی وه‌ك به‌شێك له زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌م یه‌كه‌یه ده‌توانێ پێگه‌ی كوردستان له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه باشتر بخوێنێته‌وه و پێشنیاز بخاته روو بۆ زیاتر به‌هێزكردنی ڕۆڵی وڵاته‌كه‌مان".
زیاتر ده‌ڵێ، یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌ك ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌توانێ ئه‌زموونی حوكمڕانی خۆماڵی هه‌ڵبسه‌نگێنێ و به‌شدار بێ له پێشخستنی جۆریه‌تی به‌ڕێوه‌بردن.
به‌گوته‌ی میرانی، "گرینگ‌ترین ئامانج كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و كوردستان وه‌ك وڵات و سیستمی حوكمڕانی له چوارچێوه‌یه‌كی فراوانتر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ، له بواری ئه‌كادیمیش ده‌توانێ په‌ره بدات به كوردناسی له ڕێی هاوكاریكردنی لێكۆڵه‌ران له دۆزی كورد".
به‌ریتانیا/ تۆڵه فه‌ره‌ج