نوێنه‌ری كۆمپانیای "كه‌ی ئێچ" بۆ به‌رهه‌مهێنانی په‌تاته له سنووری دهۆك رای گه‌یاند، وه‌رزی پێگه‌یشتنی په‌تاته ده‌ستی پێ كردووه، له دوو رۆژی داهاتوویشدا به‌شێوه‌ی فه‌رمی ھه‌موو جووتیاران په‌تاته‌كانیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی حوزه‌یران، نادر حه‌جی عه‌زۆ نوێنه‌ری كۆمپانیای "كه‌ی ئێچ" بۆ "وشه" گوتی، ئه‌مساڵ به‌رهه‌می په‌تاته زۆرباشه و به‌رھه‌می خۆماڵی و ده‌ستكردمان ھه‌یه، كه به ھه‌ردووكی ده‌بێته 20 ھه‌زار تۆن په‌تاته‌ی چێنراو و 200 هه‌زار تۆنی لێ كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مساڵ به‌رھه‌م ته‌نیا له شێخان و به‌رده‌ڕه‌ش له هه‌موو ناوچه‌كان زیاتره
روونیشی كرده‌وه كه دوو رۆژی داهاتوو، سه‌رجه‌م جووتیاران به‌رهه‌می په‌تاته‌كانیان هه‌ڵده‌گرنه‌وه و نرخی یه‌ك كیلۆ به نزیكه‌ی 400 دینار ده‌یفرۆشن.
نوێنه‌ری كۆمپانیای كه‌ی ئێچ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌مساڵ به‌رھه‌م ته‌نیا له شێخان و به‌رده‌ڕه‌ش له هه‌موو ناوچه‌كان زیاتره، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مساڵ هه‌موو ئاسانكارییه‌كی بۆ جووتیاران كردووه.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه له‌مه‌ودوا رۆژانه زیاتر له دوو هه‌زار كرێكار، كار له كێڵگه‌كانی په‌تاته ده‌كه‌ن، رۆژانه هه‌ر كرێكارێك له سه‌عات چواری به‌یانی تا 11ی نیوه‌ڕۆ كار ده‌كات به 12 هه‌زار دینار، چاودێره‌كانیش 25 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
په‌تاته یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه زه‌ویی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان بۆی شیاوه، ساڵی ڕابردوویش كوردستان له په‌تاته گه‌یشته لووتكه و پێویستی ناوخۆی به زیاده‌وه پڕ كرده‌وه.
وشه/ بڵند ئیبراھیم