توێژینه‌وه‌یه‌كی ترسناك ده‌ریده‌خات كه نه‌توانینی وه‌ستان له‌سه‌ر قاچێك بۆ ماوه‌ی 10 چركه، دواتر له ژیاندا ڕه‌نگه پێوه‌ندی به دوو هێنده‌بوونی مه‌ترسی مردن به هه‌ر هۆكارێكه‌وه هه‌بێت، له ماوه‌ی ده‌یه‌ی داهاتووتدا.
نه‌توانینی وه‌ستان له‌سه‌ر یه‌ك قاچ، به‌ستراوه‌ته‌وه به زیادبوونی مه‌ترسی كه‌وتن
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری
پزیشكی وه‌رزشی به‌ریتانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ڕه‌نگه پشكنینی هاوسه‌نگی ساده له پشكنینی جه‌سته‌یی ڕۆتینی بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن ناوه‌ڕاست و به‌ته‌مه‌ن به‌سوود بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له كاتێكدا پیربوون ده‌بێته هۆی دابه‌زینی جه‌سته و هێزی ماسولكه‌كان و نه‌رمی، به‌ڵام هاوسه‌نگییه‌كه به باشی پارێزراوه تا ته‌مه‌نی 50 ساڵی، كاتێك تا ئاستێك خێرا ده‌ست ده‌كات به دابه‌زین.
توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌وه‌یان ڕوون كردبووه‌وه، كه نه‌توانینی وه‌ستان له‌سه‌ر یه‌ك قاچ، به‌ستراوه‌ته‌وه به زیادبوونی مه‌ترسی كه‌وتن و دابه‌زینی مه‌عریفی.
نوێترین توێژینه‌وه له‌سه‌ر هه‌زار و 702 كه‌س ئه‌نجام دراوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 51 بۆ 75 ساڵدایه، ئه‌وان له به‌رازیل ده‌ژین و له كاتی پشكنینی سه‌ره‌تاییدا، داوایان لێ كراوه له‌سه‌ر یه‌ك قاچ بوه‌ستن به‌بێ پشتگیریكردن. به‌شداران سێ هه‌وڵیان پێ درا بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگییان له‌سه‌ر هه‌ردوو پێ.
نووسه‌ری توێژینه‌وه‌كه دكتۆر كلۆدیۆ گیل ئاراوخۆ له پزیشكی وه‌رزشی كلینیكی - CLINIMEX له ریۆ دی جانیرۆ له به‌رازیل گوتی، "توانای هاوسه‌نگی له‌سه‌ر یه‌ك قاچ، گرنگه بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار، هه‌روه‌ها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی فراوانتری له‌شجوانی و ته‌ندروستییه."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "پێویستییه‌كی به‌په‌له هه‌یه له‌سه‌ر قاچێك بوه‌ستیت، بۆ نموونه له كاتی دابه‌زین له ئۆتۆمبێل، له كاتی سه‌ركه‌وتن یان دابه‌زینی پلیكانه‌كان و هتد." له‌باره‌ی نه‌بوونی ئه‌م توانایه یان ترس له ئه‌نجامدانی، له‌وانه‌یه پێوه‌ندی به له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی و بێتوانایی له ئه‌نجامدانی وه‌رزش و شتی تره‌وه هه‌بێت.
تێكڕای ته‌مه‌نی به‌شدارانی توێژینه‌وه‌كه 61 ساڵ بووه و یه‌ك له‌سه‌ر سێیان پیاو بوون. له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی یه‌ك له هه‌ر پێنج كه‌س له پشكنینی سه‌ره‌تاییدا، له تاقیكردنه‌وه‌ی باڵانسی 10 چركه‌یی له‌سه‌ر یه‌ك قاچ شكستیان هێناوه.
توێژه‌ران دوای پشكنینی سه‌ره‌تایی بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ، چاودێری به‌شدارانی توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا 123 كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 7%.
ڕێژه‌ی مردن له‌ناو ئه‌و به‌شدارانه‌ی كه له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا شكستیان هێناوه، 17.5% به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاتر بووه له ڕێژه‌ی مردن له‌ناو ئه‌و به‌شدارانه‌ی كه توانیویانه له تاقیكردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی 10 چركه‌یی ده‌ربچن، واته 4.5%.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه بۆ ئه‌وانه‌ی ناتوانن تاقیكردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ته‌واو بكه‌ن، مه‌ترسی مردن به هه‌ر هۆكارێك به ڕێژه‌ی 84% زیاتره، ئه‌م پێوه‌ندییه ته‌نانه‌ت كاتێك ماوه‌ته‌وه كه هۆكاره‌كانی تر له‌وانه ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، پێوه‌ره‌كانی بارسته‌ی جه‌سته، حاڵه‌ته‌كانی پێشوو، یان مه‌ترسییه ته‌ندروستییه‌كانی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی خوێنبه‌ره‌كانی تاجی، به‌رزی په‌ستانی خوێن، قه‌ڵه‌وی، به‌رزی كۆلیسترۆڵ و شه‌كره، هه‌موویان له‌به‌رچاو ده‌گیرێن.