راپۆرتێکی رۆژنامەوانی له ئیتالی ئاشكرای كرد، یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی لە گواستنەوەی یاریزانی ئەرجەنتینی ئەنخێل دی ماریا، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان نزیك بووه‌ته‌وه.
بە گوێرەی رۆژنامەی لا ستامپای ئیتاڵی، دۆسیەی گواستنەوەی دی ماریا بۆ یانەی یوڤێنتوس گەیشتووەتە قۆناغێكی پێشکەوتوو.
رۆژنامەكە ئەوەشی خستووه‌تەڕوو، چەند كەسێكی نزیك لە یاریزانەكه‌ی پێشووی ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد، نزیكبوونەوەی دی ماریایان له پێوەندیكردن بە بیانكۆنێری پشتڕاستكردووه‌تەوە، وەك یەكێكیان دەڵێت: "چاوەڕێی ئەوە دەكەین بەرپرسانی یوڤی له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تی گواستنه‌وه‌كه ره‌زامه‌ندییمان پێ بدەن".
بڕیارە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە گرێبەستێک بۆ یەک ساڵ له‌گه‌ڵ یانه ره‌ش و سپییه‌كه‌ی ئیتالیا واژوو بكات، له به‌رانبه‌ردا مووچەی ساڵانەی 7 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی هات و به‌بێ به‌رانبه‌ر رووی كرده تیپی خانمه پیره‌كه.
دی ماریا وه‌رزی رابردوو یه‌كێك بوو له یاریزانه گرنگ و كاریگه‌ره‌كانی یانه‌ی پاریس، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌كه گرێبه‌سته‌كه‌یان نوێ نه‌كرده‌وه.