هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداریان له پرسه‌ی دوو پرۆفیسۆره‌كه‌ی هه‌ولێر كرد.
دوێنی هه‌ریه‌كه له د.كاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حه‌مه‌جان پرۆفیسیۆر له‌كات و شوێنی جیاواز له‌لایه‌ن یه‌ك تاوانباره‌وه كوژران، رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه و ئه‌مڕۆیش پرسه‌یان به هاوبه‌شی بۆ دانرا.
هه‌مووانی دڵنیا كرده‌وه كه دادگا و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی ده‌گرنه به‌ر
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر به‌شداری له پرسه‌ی هه‌ردوو مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین د.كاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حه‌مه‌خان كرد. وێڕای پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی و ده‌ربڕینی هاوسۆزی له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆدا، هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی هه‌ردووكیان به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و سه‌بووری و ئارامی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌مووانی دڵنیا كرده‌وه كه دادگا و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی ده‌گرنه به‌ر و تاوانكار ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی خۆی ده‌بێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له پرسه‌ی خوالێخۆشبووان د.كاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حه‌مه‌خان كرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی به كه‌سوكاریان گه‌یاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن گیانیان به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به هه‌مووان ببه‌خشێ.
هه‌ر له‌و پرسه‌یه‌دا، رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده بوو، دڵنه‌وایی به كه‌سوكاری هه‌ردوو مامۆستاكه دا.