كەی پێویستە ئاڵووەكان دەربهێنرێن؟

:: PM:09:58:29/06/2022 ‌

ئاڵووەكان یەكەم هیڵی بەرگری لەشی مرۆڤن و كاریان زیاتر پێوەستە بە بەرگری لەشەوە، بەڵام فەرمان و شوێنی بوونیان زیاتر ئەگەری تووشبوون بە هەوكردن و ئاوسانیان دەكات، تا ئاستێك دەبنە سەرچاوەی نەخۆشی بۆ مرۆڤ، بەڵام كەی پێویستە ئەوان دەربهێنرێن؟
پێوەری دەرهێنانیان تووشبوونە بە هەوكردن بۆ زیاتر لە حەوت جار لە ساڵێك یان پێنج جار لە دوو ساڵی دوای یەك
ئاڵووەكان، بریتین لە دوو ئەندامی هیلكەیی دەكەونە پشتەوەی قورگ، یەكەم هیڵی بەرگری لەشی مرۆڤن و رووبەڕووی هۆكاری نەخۆشییەكان لە میكڕۆب و ڤایرۆسەكان دەبنەوە، بۆیە ئەگەری زیاتری هەوكردنیان هەیە، یەكێك لە چارەسەری هەوكردنی ئەو ئاڵووانە نەشتەرگەری دەرهێنانیانە، بەڵام بەهۆی گرنگیی فەرمانیان لە لەش، پێویستە هەوڵ بدرێت بە دەرمان چارەسەریان بۆ بكرێت، بەر لە پەنابردن بۆ دەرهێنانیان، لەگەڵ ئەوەیش لەم حاڵەتانە دەردەهێنرێن:  

*هەوكردنی دووبارەبووەوە یان درێژخایەن یان توند.

*ئاوسانیان  بەشێوەیەك كار بكاتە سەر هەناسەدان لەكاتی نوستندا.

*خوێنبەربوونی ئاڵووەكان.

*نەخۆشییە دەگەمەنەكانیتری ئاڵووەكان.

*كۆبوونەوەی كێم و شلەی هەوكردن لە پشتەوەیان.

*خوێنبەربوونی دووبارەبووەوە لە لوولەكانی خوێنی نزیك رووی ئاڵووەكان.

*بەردی ئاڵووەكان.

بەهۆی ئەكتیڤیان لە سەردەمی منداڵیدا، ئەوكاتە زیاتر تووشی هەوكردن دەبنەوە، بەڵام لە پێگەیشتووان بەهۆی كەمبوونەوەی فەرمانیان لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكان، كەمتر تووشی هەوكردن دەبن، بۆیە پێوەری دەرهێنانی ئاڵووەكان بریتییە لە تووشبوونیان بە نۆرەی توندی هەوكردن، واتە زیاتر لە حەوت جار لە ساڵێكدا یان پێنج جار لە دوو ساڵی دوای یەكتر. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل