بەپێی کەشناسی، ڕۆژانی هەینی و شەموو، واتە سبەی و دوو سبەی شەپۆلێکى باران بۆ سەر ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەست پێ دەکاتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ڕۆژانی داهاتوو بڵاو کردەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەریى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور دەبێت و باران لە رۆژى هەینى، لە زۆربەى ناوچەکان دەست پێ دەکات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سەرەتا نمە باران دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ بارانێکى مامناوەند، به‌ڵام رۆژى شه‌موو، کاریگەرى ئەم شەپۆڵە زیاتر دەبێت و ناوچە شاخاویەکان لێزمە بارانى دەبێت.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ كراوه، ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى هەولێر باران زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر، بۆیە ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو لە ناوچە شاخاویەکانى ئەو پارێزگایە هەیە.
پێشبینى دەکرێت سەنتەرى پارێزگاکانیش کۆى باران و رێژەى باران بارینى لە سەرووى 10 ملم دەبێت لە ماوەى ئەم شەپۆله‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی تێبینی ئه‌وه‌شی داوه كه سبەى هه‌ینی، خێرایى با لە پارێزگاى سلێماتى و که‌رکووک بۆ سەرووى 255 کم لە سه‌عاتێكدا ده‌بێت، بەرزترتین پلەکانى گەرما بە دوو بۆ چوار پلە نزم دەیتەوە، هەروەها هەورەتریشقەش دەبێت.