ڕۆژانە سێ هێلكەی كوڵاو بخۆن جەستەتان چی بەسەر دێت؟

:: PM:02:10:30/03/2017 ‌

هێلكە جگە لەوەی كە چێژێكی تایبەتی هەیە و دەوڵەمەندە بە مادەی خۆراكی و پرۆتین، بەپێی ئەو زانیارانەی كە لەسەر هێلكە هەن، ئەو خۆراكە وەكو  رێجیمێك لە دێر زەمانەوە بەكارهێنراوە، سوود و بەكارهێنانی هێلكە بۆ مرۆڤ و خواردنی سێ هێلكە لە ڕۆژێكدا چی بەسەر جەستەی مرۆڤ دەهێنێت، لە خوارەوە هەموو ئەوانە بخوێننەوە.

هێلكە بە بەسوودترین خۆراك دادەنرێت، چونكە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی كانزا و ڤیتامینی گرنگن و پڕن لە پرۆتینی سروشتی و ترشی ئەمینی ئەمانە یارمەتی بارستەی ماسوولكەكان دەدات و شانەكان دەپارێزێت. پسپۆرانی بواری خۆراك دەلێن، هەموو مرۆڤێك پێویستە رۆژانە 3 هێلكە بخوات بۆ رێكخستنی هاوسەنگی كێشی لەش ، هەروەها ئەوەش وتراوە كە زەردێنە بڕێكی دیاریكراو كۆڵیسترۆڵی تێدایە، بەڵام ئەم كۆڵیسترۆڵە بێ‌ زیانە.

ئەو كۆڵیسترۆڵەی كە لە زەردێنەی هێلكەدا هەیە .لە گەردێكی بچووك و بەشێكی گرنگ لە پەردەی خانە پێك دێت، بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی تێستۆسترۆن ، ئیسترۆجین و كۆرتیسۆڵ كە پشتگیری كارەكانی لەش دەكات.

بەگوێرەی كۆمەڵەی دڵی ئەمریكی كۆلیسترۆڵی خراپی LDL بۆڕییەكانی خوێن ئەستوور دەكات و نەرمیان لەدەست دەدەن و دەبنە هۆی داخستن و گیرانی بۆڕییەكانی خوێن، هاوكات مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات  و دەبێتە هۆی دروست بوونی چەوری جگەر. بەڵام بەپێچەوانەوە كۆلیسترۆڵی باش تەندروستی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن دەپارێزێت، كۆلیسترۆڵی LDL كە لە بۆڕییەكانی خوێن كۆبوونەتەوە لایان دەبات و یارمەتی توانەوەی چەوری جگەر دەدات.

هێلكە دەوڵەمەندە بە كۆڵیستڕۆڵی HDL، لەو كاتەی ئەم جۆرەی چەوری كە زیانبەخشە لە لەشدا بەرز دەبێتەوە، بەهۆی خواردنی چەوری و خۆراكی سوورەوەكراو، كۆلیستڕۆڵی سوودبەخشی نێو زەردێنەی هێلەكە دەبێتە هۆی دابەزاندنی چەوری زیان بەخش.

ئەو پێكهاتانەی لەیەك هیلكەدا هەن:
77 كالۆری ، 6 گرام پڕۆتین، 5 گرام چەوری تەندروست، %15 ڤیتامین B2 ، %9 ڤیتامین B12 ، %7 ڤیتامینB5  ، %6 ڤیتامین A ، %22 سیلینیۆم ، %9 فۆسفۆر ، %5 فۆلەیت ، هەروەها هێلكە دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و زینك و ڤیتامین K, E, D, و B6. 

سوودە تەندروستییەكانی هێلكەی كوڵاو: 

یارمەتی گەشەی خانەكانی مێشك دەدات:زەردێنەی هێلكە دەوڵەمەندە بە چۆلینە، كە مادەیەكی گرنگە بۆ كاری مێشك بەتایبەتی بۆ گەشەسەندنی مێشك لە كۆرپەلەدا و منداڵی ساوا.بەكارهێنانی هێلكە لە ماوەی سكپری و شیردان یارمەتی گەشەسەندنی مێشك و بەهێزبوونی مێشك دەدات . بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كە لە زانكۆی نۆرپ كێرۆلاین ئەنجامدراوە گەیشتوون بەو ئەنجامەی كە هێلكە بەڕێژەی لە %24 مەترسی شێرپەنجەی سنگ كەم دەكاتەوە.

تەندروستی ئێسك دەپارێزێت، ڤیتامین D گرنگە بۆ مژینی كالیسیۆم ، تەندروستی ئێسك، مەترسی كەمپتەوی ئێسك كەم دەكاتەوە ئێسك لە نەخۆشی دەپارێزێت. ئەم ڤیتامینە بە شێوەیەكی سروشتی لە كەم خۆراكدا هەیە زۆر كەس پێویستی بە ڤیتامینەیە بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا بەهۆی كەم دەركەوتنی خۆرەوە . بەشێوەیەكی سروشتی دەتوانی ئەم ڤیتامینە بە لەش بگەیەنین لە رێگەی خواردنی هێلكەوە.

چارەسەرە بۆ كەمی ئاسن: نیشانەكانی كەمی ئاسن بە شەكەتی و سەرئێشە، سڕبوونی دەست و پێیەكان دەناسرێتەوە. تەنیا بە خواردنی دوو هێلكە بڕی دوو گرام ئاسن  بۆ لەشتان پەیدا دەكەن، بۆیە بە بەكارهێنانی هێلكە بە شێوەیەكی ئاسایی ڕێژەی ئاسن لە لەشدا بەرز دەكاتەوە.
چاو دەپارێزێت : زەردێنەی هێلكە دەوڵەمەندە بە لوتەین، جۆرێكی كارۆتینەیدە و پارێزگاری لە ڕزینی هاوێنەی چاو دەكات، هاوكات هێلكە دەوڵەمەندە بە زیكسانتەین و دژەئۆكسید كە چاو لە تیشكی سەروو وەنەوشەیی زیان بەخش دەپارێزێت.

به‌گشتی پسپۆرانی خۆراك هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ خواردنی سێ هێلكه‌ی كوڵاو له‌ ڕۆژێكدا له‌ كاتی جیا جیا، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆربه‌ی پێویستییه‌كانی له‌ كانزا و ڤیتامینه‌ جۆراوجۆره‌كان پڕ بكاته‌وه‌ و چه‌وری زیانبه‌خشیش له‌ له‌شدا ناهێلێ، به‌مه‌ش له‌ مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ و گیرانی بۆڕییه‌كانی خوێن دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌.

سەرچاوە/ healthyfoodhouse




وشە - ئاوات ئازاد