ئیدێر میلیتاو بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، ئەو سووکایەتییە رەگەزپەرستانەیهی لە سۆشیال میدیا، به‌رانبه‌ر ئه‌و و دوو یاریزانی هاورێی كرا، ئیدانه كرد.
رۆژنامەی "AS"ی ئیسپانی وێنەیەکی سێ یاریزانە بەڕازیلییەکەی بڵاوکردەوە "میلیتاو، ڤینیسیۆس جۆنیۆر و رۆدریگۆ"، تێیدا ئاماژە بە سەرکەوتنی ریال مەدرید دەکات لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو سێ یاریزانە، کە کاردانەوەی زۆری هەبوو، كاردانه‌وه‌كانیش ئەرێنی و نەرێنی بوون، به تایبه‌تی هه‌ندێك له كاردانه‌وه‌كان له سۆشیال میدیا، هەڵگری هه‌ستی رەگەزپەرستانهی زۆر بوون، کە بە ئیمۆجی "مه‌یموون" ده‌ریانبڕی بوو.
لای خۆیەوە میلیتاو لێدوانی لەسەر رووداوەكە داوە، لە رێگەی هەژمارەكەیەوە لە "توویتەر" نووسیویەتی: "ئەم بابەتانە تەنیا ئێمە تووڕە ناكەن، بەڵكو هەموو گەنجانی رەشپێست و وەرزشوانانی داهاتوو، كە خەونی وەك ئێمەیان هەیە".
میلیتاو هەروەها هاشتاگی "#StopRacism واز لە رەگەزپەرستی بێنە"ی له‌گه‌ڵ پۆسته‌كه‌ی داناوه.
سێ یاریزانە بەرازیلییەکە بەشدارییەکی بەهێزیان له وه‌رزی رابردووی ریال مه‌درید هه‌بوو، كه توانیانیان نازناوی خولی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ بۆ یانه‌كه به‌ده‌ست بهێنن.