باشترین چاره‌سه‌ر بۆ لەناوبردنی بەرزی پەستانی خوێن و كۆلیستڕۆڵ

:: PM:02:19:30/03/2017 ‌

زۆربەی هەرە زۆری خەڵكی دوای تەمەنی 40 ساڵی بەجۆرێك لە جۆرەكان تووشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەبن، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات و پێویستە هەمووان شارەزاییتان لەسەر ئەم كێشەیە هەبێ و ئەو دەرمانە سەرسوڕهێنەرەش بناسن كە دەتوانێ بە ئاسانی بەرزی پەستانی خوێن كەم بكاتەوە و لەناوی ببات.

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن چییە؟
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یان فشاری خوێن بریتییە لە گرژبوون و خاوبوونەوەی خوێنبەرەكانی دڵ، پێوانەكردنی پەستانی خوێن  بە شێوەیەكی زانستی لە سیستۆڵیك و دایەستۆڵیك پێك دێت. كە سیستۆڵیك یەكسان دەبێت لەگەڵ خوێنبەرەكانی دڵ. بەڵام دایەستۆڵیك لەكاتی خاوبوونەوەی خوێنبەرەكاندا دەخوێنرێتەوە. پەستانی خوێنی ئاسای لە 120_80 یان 139_ 89 دەگرێتەوە، هەروەها بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە نێوان 140_90 دادەنرێت وە نزمبوونەوەی پەستانی خوێن لە نێوان 90_100 هەژمار دەكرێت.

كۆلیستڕۆڵ چییە؟
كۆلیستڕۆڵ بریتییە لەو چەوریەی كە پێویستە بۆ لەش، بەڵام دەبێت لە لەشدا هاوسەنگ بێت بۆ ڕێكخستنی كاری هۆرمۆنەكان و ڤیتامین D  یارمەتی هەرسكردنی خۆراكەكان دەدات، لەش هەموو كۆلیستڕۆڵەكەی دەكات بە وزە لەكاتی پێویستیدا،  جگەلەوە لە لەشی هەر مرۆڤێكدا دوو جۆر لە پِرۆتینی چەوری كۆلیسترۆڵ هەیە كە پێی دەگوترێت (LDL) و(HDL).
ئەگەر هاتوو ڕێژەی چەوری لە خوێندا لە 200 بوو ئەوە كۆلیستڕۆڵ لە خوێندا ئاسایییە، بەڵام ئەگەر هاتوو لە نێوان 200 تا 239 بوو ئەوە بەرزبووەتەوە.
زۆرێك لە ئێمە بەدەست بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بەرزبوونەوەی كۆڵیستڕۆڵەوە دەناڵێنین، ئەم دوو جۆرەی نەخۆشییە دەبێ‌ تا دوای ژیان بە هاوسەنگی لە لەشدا بمێننەوە. لێرەدا باشترین ڕێگەی سروشتی بۆ ڕزگاربوون لەم دوو نەخۆشییە ڕوون دەكەینەوە.

پێكهاتەكان:
1 كەوچكی چا ئاوی لیمۆ
1 كەوچكی چا سركەی سێو 
1 پارچە سیری ورد كراو
1 كەوچكی چا لە هەنگوین
هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ دەكەین و بۆ ماوەی 5 رۆژ لە بەفرگردا دایدەنێین.

بەكارهێنان:
ئاوێتەكە پیویستە پێش خواردنی ژەمی بەیانیان و ئێواران بەكاربهێنرێت، بەڵام هەتا زیاتر بەكاری بهێنیت سوودی زیاتری دەبێت ئەگەر هاتوو رۆژی سێ جار بەكاربهێنریت لە ماوەی  هەفتەیەكدا ئەنجامەكەی بەدەست دەهێنیت.

سەرچاوە/ naturalcureshouse


وشە - ئاوات ئازاد