له هه‌فته‌ی 35ی دووگیانی‌دا، ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات، گونه‌كانی منداڵ ئه‌گه‌ر كوڕ بێت به‌ته‌واوی بۆشایی له‌شیان جێ هێشتووه و هاتوونه‌ته ناو تووره‌گه‌ی گون، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی منداڵبوون بریتییه له فراوانبوون و ته‌نكبوون و كرانه‌وه‌ی ملی منداڵدان، بۆ ئه‌وه‌ی كۆرپه‌ڵه‌كه بێته خواره‌وه پزیشك پشكنین بۆ دایكه‌كه ده‌كات.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی 35ی دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه زۆر خێرا ده‌بێت و ئێست كێشی كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت به نزیكه‌یی دوو كیلۆگرام و نیو ده‌بێت.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، كۆرپه‌ڵه قه‌باره‌ی گه‌وره بووه، بۆیه ناتوانێت بجووڵێت و بسووڕێت له‌ناو منداڵدان وه‌ك جاران، ئه‌گه‌ر كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت كوڕ بێت، گونه‌كانی به‌ته‌واوی بۆشایی له‌شیان جێ هێشتووه و هاتوونه‌ته ناو تووره‌گه‌ی گون.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، كاتێك سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ی، پزیشكه‌كه‌ت هه‌موو جارێك ملی منداڵدانت ده‌پشكنێت به په‌نجه، له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی داهاتوو بۆ زانینی كه ئایا ملی منداڵدانت فراوان بووه یان نا، هه‌روه‌ها بۆ زانینی شێوه و باری كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت له‌ناو منداڵدانت (بزانێت سه‌ری هاتوو یان قاچی یان ده‌ستی ...هتد). كۆرپه‌ڵه ناتوانێت بێته خواره‌وه ئه‌گه‌ر ملی منداڵدان داخرابێت.