گیراوێكى چاكسازیى گه‌ورانى سلێمانى به یه‌كه‌مى پڕۆژه‌ى "من كتێبم خۆش ده‌وێت" ده‌رده‌چێت ئه‌وه‌ش به خوێندنه‌وه‌ی 400 كتێب له نزیكه‌ی 50 گیراوی به‌شداربوو. له داهاتوودا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى مۆڵه‌ت و كار و چه‌ند بوارێكی تریش وه‌ك هاندانێك پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، خه‌ڵاتی ڕیزلێنانی به‌خشییه به‌شداربووانی پڕۆژه‌كه‌ى "من كتێبم خۆش ده‌وێت" و ده‌ڵێت ئامانجمانه زیندانیان به چالاكی جۆراوجۆر ڕابهێنینه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان گوتى، له پڕۆژه‌كه نزیكه‌ی 50 زیندانی به‌شدار بوو ه و له داهاتوو ئیمتیازی خۆمانیان پێ ده‌ده‌ین به‌تایبه‌ت له مۆڵه‌ت و كار و چه‌ند بوارێكی تریش به‌مه‌به‌ستى هاندانیان.
خه‌ڵاتى یه‌كه‌میش به‌خشرایه زیندانییه‌ك به‌ناوی (ش، م) كه له‌دایكبووی ساڵی 1989ه، له چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی به خوێندنه‌وه 400 كتێب له نێو زیندان بووه یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی "من كتێبم خۆش ده‌وێت" و له‌لایه‌ن وه‌زیری كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێ به‌خشی.
دروستكردنى سێ چاكسازیى گه‌وره له شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى دهۆك به‌شێوه‌یه‌كى مۆدێرن كه چه‌ندان پیشه فێرى گیراوان ده‌كات، بووه‌ته ناوه‌ندێكى گرنگى گه‌ڕانه‌وه‌ى گیراوان بۆ ناو ژیانى كۆمه‌ڵگه.