پێشكه‌شكارێكی هنیدنی، توانی به‌رده‌وام بێت له خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان، ئه‌گه‌رچی له ناویاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر بزانێ، هه‌واڵی مردنی مێرده‌كه‌ی تێدا بوو كه له ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانی له‌ده‌ست داوه.
ڕۆژی شه‌موو، "سوپرێت كاوه‌ر" پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی ABC24 له ویلایه‌تی "چاتیسغار، له كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كاندا، ده‌چێته لای ئه‌و په‌یامنێره‌ی له‌سه‌ر ڕووداوی هاتوچۆكه‌یه كه سێ كه‌س له‌و پێنجه‌ی له ناو ئۆتۆمبێلێكی وه‌رزشی بوون، گیانیان له‌ده‌ست داوه، پێشكه‌شكاره‌كه ده‌زانێ كه یه‌كێك له‌و كوژراوانه مێرده‌كه‌یه‌تی.
پێشكه‌شكاره ته‌مه‌ن 28 ساڵییه‌كه، پێشتر ده‌یزانی كه مێرده‌كه‌ی له كاتێكی ئاوادا و به‌و ئۆتۆمبێله، له‌و شه‌قامه ده‌بێ، وه‌ك چۆن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه بۆ فڕانس پرێسی باس كردووه.