تەمەنی مرۆڤ بە دڵۆپێك خوێن دیاری دەكرێت

:: PM:09:23:16/04/2017 ‌

لە پەرەسەندنێكی نوێی زانستیدا زانایان توانیان تەمەنی مرۆڤ، واتە ئەو ماوەیەی كە دەژیت و نیشانەكانی كاتی هاتنی پیری و ئەو هۆكارانەشی كە دەبێتە هۆی كورتبووی تەمەنی لە رێگەی دڵۆپێك خوێنی دیاری بكەن.

ئەو دۆزینەوە دوای وەرگرتنی پێنج هەزار كەس بوو وەك سامپڵ لە تاقیكردنەوەیەك لە ئەمەریكا كە ئەنجامەكان دەریان خست كە وەرگرتنی بەشێك لە پێكهاتەكانی خوێن رەنگە یاریدەر بێت بۆ پێشبینیكردنی ئەو تەمەنەی كە مرۆڤ تیایدا دەژیت.

توێژەران هەستان بە هەڵبژاردنی 19 پێوەری زیندەگی لە خوێنی مرۆڤدا لەوانە هیمۆگڵۆبین و ئەنسۆلین كە دەركەوتووە كە ئەوانە زانیاریان هەڵگرتووە و تیشك دەخەنە سەر شەش بواری فرمانی ئەندامەكانی لەش لەوانە هەوكردنەكان و كاری گورچیلەكان و هەرسكردنی شەكر لە خوێندا.

بەپێی توێژینەوەكە دەركەوت كە تاقیكردنەوەكان توانوویانە ئاشكرای بكەن كە ئاخۆ ئەو كەسە بەر لە تەمەنی كاتی خۆی پیر دەبێت یان نا، هەروەها دەری دەخات كە ئاخۆ ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشییەكی ترسناك هەیە یان نا یان لە تەمەنێكی زوودا دەمرێت.  

سەرچاوە: ئێس ئێن جی 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل