بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وێنه و گرته ڤیدیۆی مانگایه‌كی جیاواز له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بووه‌ته مایه‌ی راكێشانی سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك و به‌كارهێنه‌ران.
هه‌روه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، جیاوازیی ئه‌و مانگایه له‌وه‌دایه كه له بری ئه‌وه‌ی وه‌ك مانگایه‌كی ئاسایی چوار قاچی هه‌بێت، پێنج دانه‌ی هه‌یه.
خاوه‌نی ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی مانگاكه‌ی تێدا به‌خێو ده‌كرێت، هه‌ر دوای له دایكبوونی گرنگییه‌كی زۆری به مانگاكه داوه و رای ده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆی ده‌ركه‌وتووه، كه مانگاكه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه و له دۆخێكی باشدایه.
مانگاكه له كێڵگه‌یه‌ك له شارۆكه‌ی تزین لۆن له هه‌رێمی گۆنجۆی له وڵاتی چین به‌خێو ده‌كرێت، خاوه‌نه‌كه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌دات، سه‌ره‌تا دراوسێكانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی مانگاكه‌یان بینیوه ترساون، به هۆی بوونی قاچی پێنجه‌می مانگاكه و پێیان وابووه نه‌خۆشه.
دواتر تیمه‌كانی پزیشكی ئاژه‌ڵان سه‌ردانی كێڵگه‌كه‌یان كردووه، دڵنیایییان پێ داون له‌وه‌ی مانگاكه سه‌لامه‌ته و هیچ نه‌خۆشییه‌كی نییه، هۆی بوونی قاچی پێنجه‌میش، ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مانگایه له منداڵدانی دایكی‌دا سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ مانگایه‌كی تری جمكدا بووه، به‌ڵام دواتر دروستبوونی ئه‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌و بۆ ئه‌م گوازراوه‌ته‌وه.