به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی باران له هه‌ندێ ناوچه‌ی جیا جیا و له‌كاته‌كانی ئێواره، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی باران له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی لێزمه باران ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه له كاته‌كانی ئێواره‌دا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 25 پله و نزمترین پله‌ش 12 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان له كاته‌كانی به‌یانی نیمچه هه‌ور ده‌بێ پاشان بۆ ساماڵ و په‌له هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 24 پله و نزمترین پله‌ش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.