چاویلكه‌ی باش كامه‌یه‌، نرخ و ماركه‌ ڕۆڵیان هه‌یه‌؟

:: PM:04:49:18/04/2017 ‌

مەبەستمان له‌ چاویلەی بەر هەتاوە، كه‌ ده‌بێ بزانی چ جۆرێك هه‌ڵده‌بژێری، بەڵام هەرگیز مەبەست لێی ئەوە نییە كە كام ماركەیە بێت، مەرجیش نییە ئەگەر چاویلكەیەك ماركەكەی هەرزان بێت، واتە خراپە و ئەگەر گران بێت واتە باشە، بەڵكو پێویستە بزانی چاوی چاویلكەكە ئەو مەرجانەی تێدایە كە قازانج بە چاو دەگەیەنێ!.

ئایا چاویلكەی هەتاوی لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی خۆر دەمانپارێزێت؟ وا نەبێت كە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی تەنیا كاریگەری خراپ بكاتە سەر پێست، بەڵكو كاریگەری دەكاتە سەر پێڵو و چینی كۆرنیا و هاوێنە و بەشەكانی تری چاو، هەروەها هۆكارێكە بۆ پەیدابوونی ئاوی سپی.

لەكاتی هەڵبژاردنی چاویلكەیەكی دژەهەتاو، بە وردی سەرنج بدە و ئەو جۆرە هەڵبژێرە كە بە رێژەی %100-99 رێگە لە تێپەڕبوونی هەردوو جۆری تیشكی سەرووی وەنەوشەیی UVA و UVB بگرێت. 

جگە لەمە، خاڵی تر هەیە بۆ هەڵبژاردنی چاویلكەی هەتاوی، بۆ نموونە هاوێنەی رێگڕ لە رەنگی شین Blue-blocking lenses كە وێنە دوورەكان روونتر دەكات بەتایبەتی لە رووناكی كەمدا. 

هاوێنەی پۆلەرایز Polarized lenses شەوق و رەونەقی رووناكی كەم دەكەنەوە. 

هاوێنەی فۆتۆكرۆم Photochromic lenses كە رەنگەكەی لەگەڵ رووناكیدا دەگۆڕێت یان تاریك دەبێت بۆ قاوەیی Photobrown یان بۆ رەنگی خۆڵەمێشی Photogrey، بەم شێوەیە وێنەكان روونتر دەبینرێن و شەوقی رووناكیش كەمتر دەبێتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا مەرج نییە كە هەموو چاویلكەكانی لەم جۆرە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی بە تەواوی بلۆك بكەن. 

هاوێنەی بە ئاوێنە داپۆشراو Mirror-coated lenses زیاتر رێگە لە تێپەڕینی تیشكی بینراو دەگرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی نوێی بەریتانیش، تیشكی خۆر، چاوی چاویلكەكان ورد وردە تێك دەدات و خانەكانی پێكهاتەكەی دەشێوێنێ، بەمەش لە جیاتی ئەوەی تیشكی سەرووی بنەوشەیی بگەڕێنێتەوە كە ئامانجی سەرەكی چاویلكەكانی بەر خۆرە، تیشكەكە زیاتر دەكات و دەینێرێت بۆ چاوت.
 
توێژەرانی وڵاتی بەڕازیل، ئێستە بەشوێن دۆزینەوەی داهێنانێكی نوێت، تا بتوانێ چاویلكەكان لە تێكچوون بپارێزێ، یان بتوانن فلتەر بۆ چاویلكە دابنێن، بۆ ئەوەی بەردەوام فلتەرەكەی بگۆڕی.

ڕێژەی تیشكی سەرووی بنەوشەیی كە زیان بە چاو دەگەیەنێ لە ناوچەكانی زەوی بەپێی هێڵە تەریبە شاوڵییەكان، جیاوازییان هەیە، بۆ نموونە ئەو خۆرەی لە ئەوروپا لە خەڵك دەدات، لەبەر ئەوەی تیشكی سەرووی بنەوشەیی زیاترە، زیانی زۆرترە لەو خۆرەی كە كوردستان و وڵاتانی ڕۆژهەڵات لە خەڵك دەدات، ئەگەرچی خۆری ئەم ناوچانە بە تینتریشە، بەڵام زیانی كەمترە، بەڵكو بە پێچەوانەوە، سوودەكانی نەبڕاوەن.
 
سه‌رچاوه‌: دەیلی مەیل


وشە - وشه‌