ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو، به‌هۆی بارینی به‌رده‌وامه‌وه، رێواسی پێنجوێن له بازاڕه‌كانی شارۆكه‌ی پێنجوێن خواستی زۆری له‌سه‌ره و نرخه‌كه‌شی به‌و هۆیه‌وه به‌رز بووه‌ته‌وه.
"یاسین ره‌حیم"، یه‌كێك له فرۆشیارانی رێواس له پێنجوێن به "وشه"ی گوت، ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هاردا، چه‌ندان جۆر میوه و سه‌وزه و رووه‌ك په‌یدا ده‌بن و پێ ده‌گه‌ن، پێنجوێنیش وه‌ك یه‌كێك له‌ناوچه كوێستانی و به‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، خاوه‌نی چه‌ندان میوه و سه‌وزه و خواردنی به‌هاره‌یه.
زیاتر گوتی: به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ی كه ئه‌م ماوه‌یه سنووره‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، ئێسته رێواسی پێنجوێن، خواستێكی زۆری هه‌یه له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه روو ده‌كه‌نه ناوچه‌كه، هه‌رچه‌نده نرخه‌كه‌ی ئێسته به‌رزه و هه‌ر كیلۆیه‌ك له نێوان هه‌زار و 500 دینار بۆ دوو هه‌زار و 500 دیناره.
لای خۆشیه‌وه، "د. سیروان عومه‌ر" پسپۆڕی بواری خۆراك به "وشه"ی گوت، رێواس رووه‌كێكی كوێستانییه و له وه‌زری به‌هاردا ده‌ڕوێت و چه‌ندان سوودی بۆ له‌ش هه‌یه، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشاڵ و ڤیتامینه‌كانی A و B و C و پڕۆتین و شه‌كر و كاربۆهیدرات و كالیسیۆم و سیۆدیۆم و پۆتاسیۆم و ئه‌وانه‌ش سوودی زۆریان بۆ له‌شساغی هه‌یه.
ڕوونیشی كرده‌وه، له گرنگترین سووده‌كانی رێواس، تایبه‌تمه‌ندی ساردی هه‌یه و به‌هێزكه‌ره‌وه‌یه و بۆ چاره‌سه‌ری كرمی سك به‌كار دێت و گه‌ده ناچار ده‌كات بۆ ده‌ردانی ئه‌نسۆلین و شه‌كری خوێن داده‌به‌زێنێت.
ئه‌وه‌شی خسته روو، رێواس بۆ چاره‌سه‌ركردنی زیپكه‌ی له‌ش و چاره‌سه‌ركردنی نه‌بوونی ئاره‌زووی خواردن و ئازاری گه‌ده و نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر به‌سووده، ده‌ردانی گه‌ده رێك ده‌خات و جووڵه‌ی له‌ش چالاك ده‌كات و خاوی و سستی ناهێڵێت، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ری سكچوون به‌سووده و خوێنیش پاك ده‌كاته‌وه.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، نزیكه‌ی هه‌زار و 150 مه‌تر له‌رووی ده‌ریاوه به‌رزه و به‌و هۆیه‌شه‌وه خاوه‌نی كه‌شوهه‌وایه‌كی فێنكه له وه‌رزه‌كانی به‌هار و هاویندا و چه‌ندان رووه‌ك و میوه و سه‌وزه‌ی جیاوازی هه‌یه، كه له ئاداره‌كاندا خواستی زۆری له‌سه‌ر هه‌یه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی