له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك وێنه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بوونه‌وه، تێیاندا چه‌ند كه‌سێك به به‌كارهێنانی هه‌ندێك ئامێری بیناسازییه‌وه خه‌ریكی هه‌ڵواسینی ژماره‌یه‌ك دروشمی ئاینیی ئیسلامن، به‌سه‌ر رێگه و شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی خورماڵ و ده‌وروبه‌ریدا و ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه و ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ك له چاودێران و هاووڵاتییانی به دوای خۆیدا هێنا.
به‌گوێره‌ی وێنه‌كان، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌شدار بوون، نزیكه‌ی 10 كه‌س ده‌بوون، كه له رێگه‌ی له‌حیمی كاره‌بایییه‌وه دروشمه‌كان به ستوونی كاره‌با و په‌رژینه ئاسنینه‌كانی شه‌قامه‌كه‌وه جێگیر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نیازی لابردنی ئه‌و دروشمانه‌یان له داهاتوودا نییه و بابه‌ته‌كه شتێكی كاتی نییه.
سمكۆ سالار، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی خورماڵ به "وشه"ی راگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی سنووره‌كه كه پیشه‌ی مامۆستایه، به نووسراو داواكاریی پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌دێ كردووه، ئه‌وانیش دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی، به هه‌مان شێوه‌ی رێگه‌دان به هه‌ڵواسینی رێكلامه بازرگانییه‌كان، رێگه‌یان به‌و كه‌سه داوه كه ئه‌و تابلۆیانه هه‌ڵبواسێت، سه‌رجه‌م تابلۆكان وێرد و دروشمی ئاینین.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌وان نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌و تابلۆ ئاینییانه‌ی ئێسته هه‌ڵواسراون، به‌ڵكو بۆ هیچ تابلۆیه‌كی تری بازرگان‌یش باج و میرانه وه‌رناگرن، ته‌نیا هه‌ڵده‌ستن به دیاریكردنی شوێن بۆ هه‌ڵواسینی رێكلامه‌كان، چونكه هیچ رێنوێنییه‌كی فه‌رمی و یاسایی‌یان نییه، كه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ربگرن، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له ماوه‌ی رابردوودا فه‌رمانی كارگێڕییان بۆ هاتووه، ئه‌و رێكلامه بازرگانییانه لاببه‌ن كه به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت هه‌ڵواسراون.
"تابلۆ ئاینییه‌كان، له شه‌قامی دكۆر مسته‌فا زه‌ڵمی كه رێگه‌ی نێوان خورماڵ- ئه‌حمه‌دئاوایه هه‌ڵواسراون، پێش هه‌ڵواسینیان به‌ڵێننامه‌مان به‌و كه‌سه پڕ كردووه‌ته‌وه كه له داهاتوودا ئه‌گه‌ر ده‌ستكاریی شێواز و دیزاینی شه‌قامه‌كه بكرێت، یان شوێنی تابلۆكان بكه‌وێته به‌ر پڕۆژه‌یه‌ك، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و كه‌سه خۆی هه‌ستێت به لابردنی تابلۆی وێرده‌كان، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا حكوومه‌ت ناچار نه‌بێت خۆی تابلۆكان لاببات و به‌مه‌ش بكه‌وێته به‌ر هێرشی خه‌ڵكانێك و وا بیر بكرێته‌وه كه ئه‌وان دژ به‌و دروشمه ئاینییانه‌ن." سمكۆ سالار وای گوت.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێكه ئه‌وه‌شی گوت، "رێگه به كارێك ناده‌ین كه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و سووكایه‌تی بێت بۆ سه‌ر پێكهاته ئاینییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌ڵام پێمان وا نییه ئه‌و تابلۆیانه گوزارشتێكی له‌و شێوه‌یه له‌خۆ بگرن، بابه‌ته‌كه هیچ مه‌به‌ستێكی سیاسی له پشته‌وه نییه، به گوێره‌ی زانیاریی ئێمه له رێگه‌ی نێوان سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌شدا ژماره‌یه‌ك تابلۆی هاوشێوه هه‌ن، هه‌ر هاووڵاتی و لایه‌نێكیش تابلۆكان به مه‌ترسی و هێرش ده‌زانێت، ده‌توانێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌دێ سكاڵا و داواكاریی تۆمار بكات، داوای لابردنی تابلۆكان بكات و هۆكاره‌كه‌ی روون بكاته‌وه".
عه‌بدوڵا فایه‌ق عاڵایی، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر به "وشه"ی راگه‌یاند، ڕێگه‌وبان پێوه‌ندیی به فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی و هاتوچۆوه هه‌یه، ده‌بێ هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رپه‌رشتی هه‌ر دروشم و لۆگۆیه‌ك بكه‌ن كه له‌و شوێنانه‌دا هه‌ڵبواسرێت و ئه‌وان جۆر و شوێنه‌كانیان دیاری بكه‌ن، نه‌ك هه‌ر تاك و گرووپێك له ئاستی خۆیدا ببێت به چاوساغی شه‌قامه‌كان، ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه كردوویانه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی لادانه له ژیانی سه‌رده‌می و پابه‌ندبوون به پسپۆڕی، له به‌رته‌سكردن و ساده‌كردنه‌وه‌ی ئاین بترازێت، شتێكی تر نییه. ئه‌مه به‌كارهێنانی ئاینه بۆ مه‌رامی ئایدیۆلۆجیایی و غه‌زووی فه‌رهه‌نگی.
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه دا، له كوردستان ته‌نیا پێڕه‌وانی ئاینی ئیسلام ناژین، به‌ڵكو ناوچه‌كه هه‌وارێكی فره‌ئاینه، ئه‌م ڕێگه‌وبانه چۆن موڵكی مسوڵمانێكه، به هه‌مان شێوه‌ش هی مه‌سیحی، كاكه‌یی، ئێزیدی، جوو و ئه‌وانی تره، بۆیه ناكرێت ڕه‌چاوی ئه‌م فره‌ییه ئاینییه نه‌كرێت و تقووساتی ئاینێكی دیاریكراو به‌سه‌ر فه‌زای گشتیدا فه‌رز بكرێت.
"هه‌ڵبه‌ت ئه‌ركی ئاین كۆنتڕۆڵكردنی ڕێگه‌وبان نییه، ئیشی ئاین له‌م شوێنه نییه و به‌ئاینكردنی هه‌موو كایه‌كانی ژیان، دنیا ده‌كات به دۆزه‌خ." عاڵایی وای گوت.
هه‌ڵواسینی ئه‌م دروشمانه له كاتێكدایه، له سنووری هه‌ڵه‌بجه، ژماره‌ی پێڕه‌وانی ته‌نیا ئاینی كاكه‌یی نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌سه، ئه‌مه جگه له پێكهاته ئاینییه‌كانی تر و كه‌سانی بێ ئاین.
ئاكۆ شاوه‌یس، كاندیدی كاكه‌یییه‌كان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه پرسیان به كاربه‌ده‌ستان كردبێت و مۆڵه‌تی لایه‌نی پێوه‌ندیداریان وه‌رگرتبێت، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه لێی به‌رپرسه كه مۆڵه‌تی پێ داون، به‌ڵام شوێنه‌كه گونجاو نییه بۆ هه‌ڵواسینی دروشمه‌كانی هیچ ئاینێكی دیاریكراو، چونكه ناوچه‌یه‌كی گشتی و گه‌شتیارییه، باشتر وایه ئه‌و دروشمانه له خانه‌قا و مزگه‌وته‌كان هه‌ڵبواسرێن.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌وان ناتوانن وه‌ك كاكه‌یییه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته تۆمار بكه‌ن و داوای لابردنی بكه‌ن، چونكه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به شێوه‌یه‌كی خراپ لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و بابه‌ته‌كه پێوه‌ندی به هه‌ستیاریی ئاینییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌ڵواسینی ئه‌و دروشمانه ببێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شتیار، چونكه دروشمه‌كان هی هه‌ر ئاینێك بن، ده‌بنه مایه‌ی بێزاری بۆ سه‌ردانكه‌رانی ئه‌و ناوچه گه‌شتیارییه.
"كاكه‌یییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ئاین تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت و هه‌موو كایه‌كانی ژیان بكرێت و ده‌ست به‌سه‌ر فه‌زای گشتیدا بگیرێت، بۆیه ئێمه نه‌ك هه‌ر دروشمی له‌و شێوه‌یه‌ی ئاینه‌كه‌مان هه‌ڵناواسین، به‌ڵكو ناوی رابه‌ره ئاینییه‌كانیشمان له منداڵه‌كانمان نانێین". كاندیدی كاكه‌ییه‌كان وای گوت.
مونه‌زر عه‌لی، كه‌سایه‌تیی كاكه‌یی و به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك پێڕه‌وانی ئاینی كاكه‌یی، رێز له سه‌رجه‌م پێكهاته جیاجیاكانی ناوچه‌كه ده‌گرن و هه‌وڵ بۆ به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوانیان ده‌ده‌ن، پێویسته سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی تریش ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن، كوردستان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌ئاینه و نابێت هه‌وڵی سه‌پاندنی تاكه ئاینێك بدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌وان هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌ن دروشم و تابلۆی هاوشێوه‌ی ئاینی كاكه‌یی هه‌ڵبواسن، چونكه باوه‌ڕیان وایه ئاین بابه‌تێكی رۆحانییه و پێویسته خواپه‌رستی له ره‌فتاری راستگۆیانه و خۆبه‌زلنه‌زانین و پاكیی ناخ ره‌نگ بداته‌وه.