سه‌ندیكاى پزیشكانى ددان لقى هه‌ولێر، شێوازێكى رێكلام له نۆرینگه‌كانى پزیشكى قه‌ده‌غه ده‌كات و ئاشكراى ده‌كات، نابێت ڕێكلامى نۆرینگه‌كان چه‌واشه‌كارى تێدابێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ئاگه‌دارییه‌كى سه‌ندیكاى پزیشكانى ددان لقى هه‌ولێر هاتووه، ئاگه‌داری گشت پزیشكانی ددانی به‌ڕێز ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا نووسینی تابلۆ به‌و شێوه‌یه بۆ راكێشانی نه‌خۆش و چه‌واشه‌كاری تێدا بێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
له به‌شێكى ئاگه‌دارییه‌كه له‌باره‌ى هۆكارى قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه هاتووه، ئێمه دڵنیاین ئه‌م سه‌رپێچییانه كاری پزشكی ددان نییه.
ماوه‌یه‌كه له شارى هه‌ولێر رێكلامى سه‌رنجڕاكێش بۆ پزیشكانى ددان ده‌كرێت و دروشمى سه‌رنجڕاكێش به‌كار ده‌هێنن وه‌ك پشكنینى به‌خۆرایى و باشترین پزیشك و.. هتد، ئه‌مه‌ش واى كردووه سه‌ندیكاى پزیشكانى ددان بێته وه‌ڵام.