باشترین پێكهاتەی خولی نایابی ئینگلیزی راگەیەنرا
یەكەتیی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەڕا ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشكرا كرد كە باشترین پێكهاتەی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی پێك دێنن.
لە پێكهاتەكەدا 5 یاریزانی بەڕەگەز ئینگلیزی دەستنیشان كراون و ئەوانی تریش برێتین لە یاریزانەكانی ئیسپانیا و فڕەنسا و بەڕازیل و بەلجیكا و سەنیگال.
یەكەتییەكە باشترین پێكهاتەی وەرزی 2016-2017ی خولی نایابی ئینگلیزی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-
گۆڵپارێز: دی خیا (مانچستەر یونایتد)
هێڵی بەرگری: واڵكەر (تۆتنهام)، دێڤید لویز (چێڵسی)، كاهیل (چێڵسی) و رۆز (تۆتنهام).
هێڵی ناوەڕاست: هازارد (چێڵسی)، كانتی (چێڵسی)، دەیلی ئالی (تۆتنهام)، سادیۆ مانی (لێڤەرپوول).
هێڵی هێرشبەر: هاری كین (تۆتنهام) و لۆكاكۆ (ئێڤەرتۆن).
ئەوەی لە پێكهاتەكەدا پێشبینی دەكرا ئەوەیە كە زۆرینەی یاریزانەكانی چێڵسی و تۆتنهام باشترین پێكهاتەی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی پێك دێنن، هەردوو یانەكە ئێستا لە ریزی یەكەم و دووەمی خولەكە دێن.
وشە -
ئامانج ئهكرهم