سەرچاوەیەکی تەناهی ئاشکرای کرد، لە هێرشێکی فڕۆکەی هاوپەیمانان لە شارۆکەی
بەعاج لە ڕۆژئاوای موسڵ سێ گەورە یاریدەدەری ئەمیری ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش
کوژراون
ئەمڕۆ هەینی ۲۱ نیسان/ ئەپرێڵ، ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق "نینا"
لەزاری ئەو سەرچاوەیە بڵاوی کردۆتەوە، فڕۆکەی هاوپەیمانان لە شارۆکەی بەعاجی
ڕۆژئاوای موسڵ هێرشیان کردۆتە سەر بارەگایەکی نهێنی داعش و سێ لە گەورە
یاریدەدەرانی ئەبوبەکر بەغدادی، ئەمیری داعشیان کوشتووە.
زیاتر روون کراوەتەوە، داعش لاشەی هەر سێ کوژراوەکەی گواستووەتەوە بۆ
پزیشکی دادوەری موسڵ، لەماوەی ئەو مانگەدا هاوپەیمانان چەندین سەرکردەی باڵای
داعشیان لە عێراق و سووریا کردوەتە ئامانج و هەفتەی رابردوو کوژرانی یاریدەدەری
یەکەمی بەغدادی لەلایەن پنتاگۆنەوە راگەیەندرا.
ڕێکخراوی داعش لەحوزەیرانی ساڵی ۲۰۱٤ ەوە تا ئێستا دەستی گرتوە بەسەر
شارۆکەی بەعاج و له 17ی تشرینی یهكهمی 2016 هەڵمەتی ئازادكردنهوهی مووسڵ دهستی
پێ كردوە بۆ ئازادکردنی ئەو شارە و تەواوی شارو شارۆکەکانی سەر بەپارێزگای
نەینەوا، ولە 24ی كانوونی دووهمی ئهمساڵ توانرا بەشێ چهپی شارهكه له داعش
پاك بكرێتهوه، له 19ی شوباتیش جهنگی ئازادكردنهوهی بهری راستی شارهكه دهستی
پێ كردهوه و تا ئێسته جهنگهكه به سهختی بهردهوامه وچەندین گەڕەک
وناوچەی گرنگی تیادا ئازادکراوە.