ڕاوچیە قەتەرییەکان ئازادکران

:: PM:02:58:21/04/2017 ‌


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد کە هەر 26 ڕاوچیە قەتەرییەکانی لایە کە رفێندرابون و لەئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوە لە ناسنامەکانیانە.

ئەمڕۆ هەینی 21 نیسان/ ئەپریل وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "وشە" کەوتووە ڕای گەیاندووە، لەئێستاد ئەو 26 ڕاوچیە قەتەرییانەی لەلایە کە لە کانونی یەکەمی 2015 لەلایەن کۆمەڵێک چەکداری عێراقیەوە ڕفێنراون و ئەمڕۆ ئازادکران.

زیاتر روونی دەکاتەوە، لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە ناسنامەی ئەو ڕاوچیانەن بۆ ئەوەی دواتر رادەستی باڵیۆزی قەتەر بکرێن وبگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

لە کانونی یەکەمی ساڵی 2015 لەلایەن نزیکەی 100چەکدارەوە 26 ڕاوچی قەتەری لە نزیک سنوری عێاق-سعودیە ڕفێنران و ئەمڕۆ وەک ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایانکرد لەبەرامبەر ئازادکردنی چەند سەرکردەیەکی گروپێکی شیعی عێراقی لەلایەن گروپێکی چەکداری سوریاوە بەناوبژیوانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئازاد کران.



وشە - سیروان