په‌رله‌مانتارێكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، له چوارچێوه‌ی ڕزگاركردنی ڕاوكه‌ره قه‌ته‌رییه‌كان و ئازادكردنیان، پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی عێراق كار بكه‌ن بۆ ئازادكردنی دوو هه‌زار و 900 ڕفێنراوی سوننه كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه شوێن‌بزر كراون.
محه‌مه‌د كه‌ربولی ڕای گه‌یاند، پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران هه‌نگاو بنێ بۆ ئازادكردنی ئه‌و دوو هه‌زار و 900 كه‌سه و خۆشی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دڵی عێراقییه‌كان، چونكه ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌وان ڕفێنراون و شوێنبزرن، ئه‌مه به‌رپرسیاریه‌تی حكوومه‌ته كه هاووڵاتییانی له ده‌ستی هێزه چه‌كداره‌كان ڕزگار بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه محه‌مه‌د مه‌شهه‌دانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند، پرسی دانوستاندن له‌گه‌ڵ میلیشیاكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بۆ ڕزگاركردنی ڕفێنراوه‌كان، دیارده‌یه‌كی زۆر ترسناكه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر شكۆی ده‌وڵه‌تی عێراق، پێویسته به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه‌ش دۆسیه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكرێنه‌وه كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حزبوڵای عێراق و میلیشیاكانی تره‌وه ڕفێنراون.
هه‌روه‌ها گوتی، حكوومه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر به ڕاشكاوی كار ده‌كات بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له عێراق ڕفێنراون، پێویسته نزیكه‌ی سێ هه‌زار ئاواره‌ی خه‌ڵكی ئه‌نبار كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه له مه‌رزی ڕه‌زازه‌ی نێوان كه‌ربه‌لا و ئه‌نبار ڕفێنراون، چاره‌نووسیان دیاری بكات، چونكه ئێسته‌ش سه‌رجه‌میان له گرتووخانه‌یه‌كی گه‌وره له شاره‌دێی "جرف سه‌خری" پارێزگای بابل به‌ند كراون.
جێی باسه میلیشیاكانی شیعه كه له ساڵی 2014 به فتوایه‌كی عه‌لی سیستانی ڕابه‌ڕی شیعه‌كانی عێراق دامه‌زران، ده‌ستیان هه‌بوو له كوشتن و ڕفاندنی خه‌ڵكی پارێزگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار، هاوكات ماڵ و دووكانه‌كانیان ده‌بڕین و ده‌یانسووتاندن، جگه‌له‌وه هاووڵاتییانی سوننه‌یان هاوشێوه‌ی تیرۆریستان به زیندوویی ئاگر تێبه‌ر داوه و سووتاندوویانه و كوشتوبڕی خه‌ڵكیان كردووه، له تكریت و فه‌لووجه و ئه‌نبار و دیاله، به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن ڕێكخراوه مرۆیییه‌كانه‌وه به هێزێكی مه‌ترسیداره و تاوانبار ناویان ده‌هێنرێت، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ كۆمه‌ك ده‌كرێن و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.