په‌رله‌مانی ویلایه‌تی گۆجراتی هیندستانی سزای زیندانی تاهه‌تایه‌ی بۆ هه‌ر كه‌سێك په‌سند كرد كه گایه‌ك بكوژێت یان سه‌ری ببڕێت كه لای هۆندۆسییه‌كان تا راده‌ی په‌رستن پیرۆزه، بێجگه له‌وه په‌رله‌مانی ئه‌و ویلایه‌ته سزای 7-10 ساڵی بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاری كرد كه گۆشتی گای لای بگیرێت، هه‌روه‌ها سزای دارایی 500 هه‌زار تا 7500 دۆلار.
ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌رله‌مانی گۆجارات ره‌خنه‌یه‌كی توندیان به‌دوای خۆیاندا هێنا و برادیبسنه گادیجا وه‌زیری ناوه‌خۆی ئه‌و ویلایه‌ته ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌رله‌مانی به توندترین سزا له‌و وڵاته وه‌سف كرد و به رۆژنامه‌وانانی گوت كه پیاوانی ئاینی هیندۆس سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پێشنیازانه بوون بۆ په‌رله‌مان.
له زۆرینه‌ی 29 ویلایه‌ته‌كانی هیندستان سزای جیاجیا بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه گا ده‌كوژن یان ده‌یكوژنه‌وه و بازرگانی به گۆشته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، له ویلایه‌تی گۆجارات گه پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی هیندۆسی "به‌هاراتیا جاناتا" سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، هیندۆسه‌كان 88%ی پێك دێنن و رێژه‌ی موسڵمانه‌كانیش 10%یه و ژماره‌ی دانیشتوانیشی 60 ملیۆن كه‌سه.
هیندستان كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له ملیارێك و 250 ملیۆن كه‌سه، 80%ی هیندۆسه و 14%ی موسڵمانه، بێجگه له سیخ و كریستانه‌كان.