وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بۆردمان كراوه، بۆ یه‌كه‌مجار تیمێكی رۆژنامه‌وانی ده‌چێته زنجیره چیای گاره، به‌ڵام تیمه‌كه توانی دیكومێنتارییه‌ك له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی كه‌رسته‌ی چیایی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه دروست بكات.
ده‌ڤه‌ری ئامێدی یه‌كێكه له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كوردستان كه هه‌موو جۆرێكی كه‌رسته‌ی چیایی تیادا هه‌یه و رۆژانه هاووڵاتییه‌كی زۆر به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی داهاتێك و فرۆشتنیان له بازاڕ سه‌ردانی چیاكانی ئامێدی ده‌كه‌ن له‌وانه گاره و مه‌تین و لینك و زاب و كوره‌ژار و چه‌ند چیایه‌كی تر.
هه‌ر چه‌نده رۆژانه ناوچه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردمان ده‌كرێت، به‌ڵام هاووڵاتییان له‌سه‌ر ترسی فڕوكه راهاتوون و به‌رده‌وام ده‌چنه چیاكان.
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی راپۆرتێكی دیكۆمێنتاری تیمی رۆژنامه‌وانی "وشه" وه‌ك یه‌كه‌م ده‌زگه‌ی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له گه‌نجی شاره‌دیێ شێلادزێ ده‌چێته زنجیره چیاكانی گاره.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری