ئیمان عه‌بدولعاتی، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو له هیندستان، په‌یتاپه‌یتا كێشی كه‌م ده‌كاته‌وه و تا ئێسته نزیكه‌ی نیوه‌ی كێشی پێشووی ون كردووه.
ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئیمانی لێ ئه‌نجام دراوه، رای گه‌یاندووه كه نزیكی نیوه‌ی كێشی ئیمان كه‌می كردووه و له 500 كیلۆوه، ئێسته بووه‌ته 250 كیلۆگرام.
نه‌خۆشخانه‌ی سیفی له مۆمبای هیندستان، پێش نزیكه‌ی دوو مانگ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ ئیمان ئه‌نجام دا و 75%ـی گه‌ده‌ی بڕی، تا خۆراكی كه‌متری بۆ بخورێت و ئه‌وه یاریده‌ی بدات له كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه پێوانه‌یییه‌كه‌ی.
دكتۆر مفازال لاكدوالا، سه‌رپه‌رشتی چاره‌سه‌ركردن و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئیمانی كردووه كه وێڕای بڕینی ئه‌و به‌شه زۆره‌ی گه‌ده‌ی، هاوكات بڕێكی زۆر چه‌وریشی لا دابوو.
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ، ئیمان به‌رده‌وامه له كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی به خێرایییه‌كی زۆر، به‌ڵام ئه‌و جه‌ڵته مێشكه‌ی كه به منداڵی لێی داوه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌ك له جه‌سته‌ی گۆج بێت.