بە هۆی جلی بووكەكەوە، ئاهەنگی هاوسەرگیری دوو ئەستێرەی میسری هەرای ناوەتەوە

:: AM:09:56:24/04/2017 ‌

ئاهەنگی هاوسەرگیری هەردوو ئەستێرەی میسری هاشم محەمەد و وەفا قەمەر، بە هۆی ستایلی جلوبەرگی بووكەكەوە، هەراوزانەیەكی زۆری ناوەتەوە.

ئەو ئاهەنگە كە لە خانەی بۆنەكانی مزگەوت لە شاری 6ـی ئۆكتۆبەر ڕێك خرا، ژمارەیەك لە ماڵبات و كەسانی نزیكی خانەوادەی بووك و زاوا و هاوڕێیانیان كە لە بواری هونەرەوە نزیكن، بەشدارییان تێیدا كرد.

هاوكات هەریەك لە دنیا میسڕی و حەسەن عەبدوڵا و لەیلا قاسم و تامر سەعد و ئەوانی تریش بەشدار بوون.

بەڵام بە هۆی جلوبەرگی بووكەوە كە زۆر كورت بوو و بەشێكی جەستەی دیار بوو، رەخنەیەكی زۆر لەو ئاهەنگە گیرا، چونكە لەگەڵ بوونی قورئان لەو شوێنەدا تێكی نەدەكردەوە.

سەرچاوە/ عەجیب نێت










وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د