كۆمپانیای نیسان ڕای گه‌یاند بۆ پیكابه نوێیه‌كه‌ی كه له جۆری فرۆنتیه‌ره، بۆدییه‌كه‌ی به یه‌كێك له قایمترین و به‌هێزترین پلێته‌كان دروست ده‌كات، ئه‌و جۆره‌ی كه له پیكابه كۆنه‌كاندا به‌كار هاتووه.
ماڵپه‌ڕی ''
كارئانددرایڤ'' ئاشكرای كردووه كه پیكابه نوێیه‌كه‌ی نیسان ''فرۆنتیه‌ری مۆدێل 2023'' 14ی ئه‌یلوول ده‌خرێته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه جیاوازه له‌م به‌رهه‌مه‌دا ئه‌و پلێته‌یه كه بۆی دانراوه، به‌گوێره‌ی نیسان پلێته‌كه له جۆری ''Hardbody''ی مۆدێل 1980یه، پێشتر له ئۆتۆمبێل و پیكابه كۆنه‌كاندا به‌كار هاتووه.
سه‌ره‌ڕای به‌هێزیی بۆدییه‌كه‌ی، نیسان بزوێنه‌رێكی به‌هێزی بۆ داناوه كه 3.8 لیترییه و هێزی 310 ئه‌سپی هه‌یه، سیستمی 4X4ی بۆ دانراوه و یه‌كێكه له‌و پیكابانه‌ی له بازاڕه‌كاندا ره‌واجێكی زۆری هه‌یه، نرخه‌كه‌یشی له 37 هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆمپانیایه، ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.