ئه‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه به شێوه‌یه‌كی فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، تێیدا پیاوێك ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌ریكی ئه‌نجامدانی وه‌رزشی شناوه، بێ به‌كارهێنانی ده‌سته‌كانی، كه‌چی له چركه‌كانی كۆتای گرته‌كه‌دا نهێنیی كاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
پیاوه‌كه سه‌ره‌تا به هه‌ردوو ده‌سته‌كانی و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌رزشه‌كه ده‌كات، دواتریش له رێگه‌ی یه‌ك ده‌سته‌وه ده‌یكات و ده‌سته‌كه‌ی تری ده‌خاته پشتییه‌وه، كه‌چی دوای ئه‌وه ده‌سته‌كه‌ی تریشی هه‌ڵده‌گرێت و به‌بێ ده‌ست یارییه‌كه ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی سه‌رنجی بینه‌ر كه كه‌سێك ئه‌و توانا زۆره‌ی هه‌بێت.
كه‌چی له دوایین چركه‌كانی گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه پیاوێكی تر له پشتی پیاوه شناولێده‌ره‌كه‌وه‌یه و به‌سه‌ر ته‌خته‌دارێكه‌وه وه‌ستاوه، له كاتێكدا شناولێده‌ره‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ته‌خته‌داره پاڵ كه‌وتووه، واته له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌ی پشته‌وه ده‌جووڵێنرێت، نه‌ك به هۆی هێزی خۆیه‌وه.