گرفتێك هه‌یه له ئۆتۆمبێله ئه‌وروپییه‌كان كاتێك ده‌هێنرێنه هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێی داشبۆرده‌وه ئاگادارییه‌ك ده‌نێرێت كه دوای چه‌ند سه‌د میلێك له كاركردن ده‌وه‌ستێت.
شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، زۆربه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله ئه‌وروپییانه‌ی ده‌هێنرێنه هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گازن، كێشه‌ی DPFیان بۆ دروست ده‌بێت، مه‌به‌ست له‌وه‌یش ئۆتۆمبێله‌كه له‌ڕێی داشبۆرده‌وه ئاگادارییه‌ك ده‌نێرێت ''Reset Adblue'' یانیش ''No Start in 368mile'' واته ئۆتۆمبێله‌كه دوای 368 میل ده‌كوژێته‌وه و هه‌ڵنابێته‌وه، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ر بكه‌یت.
''له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا نۆزڵی Adblue پاك بكرێته‌وه و ریسێت بكرێته‌وه چاك ده‌بێت، بۆیه باشتره ئه‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێلی ئه‌وروپیی گازیان پێیه و له داشبۆرد ئه‌و ئاگادارییانه‌ی داوه، زوو چاره‌سه‌ری بكه‌ن''. وه‌ستا شێرزاد وای گوت.
هۆشداریی ئه‌وه‌یشی دا و گوتی، ئه‌گه‌ر پشتگوێی بخه‌یت، ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌و میله‌ی بۆی دیاری كردووی ئۆتۆمبێله‌كه په‌كی ده‌كه‌وێت و هه‌ڵنابێته‌وه، بۆیه باشتره له كاتی بینینی ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه، زوو سه‌ردانی كه‌سانی شاره‌زا بكه‌یت تا بۆت چاره‌سه‌ر بكه‌ن.