كۆمپانیای مارسیدس بێنز نوێترین مۆدێلی له ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی نمایش كرد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیاكه‌یش ڕای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ CLAی كلاسی كاره‌بایی، خه‌می زوو شهحنكردنهوهتان نامێنێت.
ماڵپه‌ڕی ''
ده‌یڵی مه‌یل''ی به‌ریتانی له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای مارسیدس بێنز داهێنانی كردووه له ئۆتۆمبێله كاره‌باییه نوێیه‌كه‌ی كه له جۆری ''CLA''ی كلاسه.
ئۆلا كالینوس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای مارسیدس بێنز له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه گوتی، ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه له 2024 ده‌خرێته بازاڕه‌وه، ئێسته له پێشانگهكانمان له ئه‌ڵمانیا نمایشمان كردووه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌و ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌دا ئه‌وه‌یه، دوای شه‌حنكردنه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی ده‌توانی 750 كیلۆمه‌تر لێی خوڕیت، ئینجا دووباره پێویستی بهشهحنكردنهوه ده‌بێت، ئه‌مه‌یش وه‌ك ڕكابه‌رییه‌كه بۆ تێسلا كه تا ئێسته نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته.
مارسیدس بێنز یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه له ساڵی 1986 له‌لایه‌ن "كاڕڵ بێنز" ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام به فه‌رمی له ساڵی 1926 ه‌وه ده‌ستیان به‌كار كرد، مارسیدس ناوێكی ئیسپانییه و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ناوه كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌م ناوه له كچی كاڕل بێنزه‌وه هاتووه كه ناوی مارسیدس بووه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كۆمپانیاكه به‌ناوی ئه‌م كچه‌وه بكرێت.