نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵوێزی ئێران، باس له بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ڕێككه‌وتنی ته‌ناهیی نێوان عێراق و ئێران، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنیان كران.
نێچیرڤان بارزانی باسی له بایه‌خی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ك دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستان كرد. دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ته‌ناهیی نێوان عێراق و ئێرانه، هه‌روه‌ها دڵنیایی دا كه هه‌رگیز ڕێ ناده‌ن هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ته‌ناهی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران دروست ببێت.
لای خۆیه‌وه باڵوێزی ئێران له عێراق، دووپاتی له بایه‌خ و گرنگیی پێوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ یارمه‌تی و ئاسانكارییه‌كانی له گواستنه‌وه‌ی زیاره‌تكارانی ئێرانی له یادی عاشوورادا.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی تری جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو.