كۆمپانیای ئه‌پڵ به فه‌رمی ڕای گه‌یاند، به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی وه‌ك ''ئایفۆن، ئایپاد، ماك بووك، ئێرپۆد.. هتد'' نمایش ده‌كات، ئیڤێنته‌كه سه‌عات 8:00 به‌كاتی به‌غدا- عێراق و هه‌ولێر- كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی ''وشه''، كۆمپانیای ئه‌پڵ ئیڤێنتێك بۆ نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، كاته‌كانیش به‌پێی وڵاتان ده‌گۆڕێت، بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌عات 8:00ی شه‌و ده‌توانیت به‌شداری بكه‌یت له ئیڤێنته‌كه له‌ڕێی سه‌یركردنی ئۆنڵاین.
یه‌كێك له بریكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ له هه‌ولێر كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بۆ ''وشه'' گوتی، ئه‌پڵ له ئیڤێنتی ئه‌مشه‌ودا، ''ئایفۆن 15، ئایفۆن 15 پله‌س، ئایفۆن 15 پرۆ، ئایفۆن 15 پرۆ ماكس له‌گه‌ڵ ئایپادی نه‌وه‌ی 11یه‌م و ئێرپۆدی نوێ به شوێنی شه‌حنی تایپ سی، كاتژمێری زیره‌كه‌كه‌ی سیسریس نۆ و ئۆڵترا دوو و ماك بووكی نوێ'' نمایش ده‌كات.
سەعات هەشتی شەو دەتوانی سەیری ئیڤێنتەکە بکەیت
ئه‌و كارمه‌نده ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، وه‌ك بریكارێكی كۆمپانیای ئه‌پڵ هیچ ڕێنوێنییه‌ك و زانیارییه‌كمان پێ نه‌دراوه له‌وه‌ی ئیڤێنت له هه‌ولێر رێك بخرێت و هاووڵاتییان به‌شداربن تێیدا، ئێسته ده‌بینین چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به هه‌ڕه‌مه‌كی ئیڤێنت ڕێكده‌خه‌ن و رێكلام بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ن.
''له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌پڵ پێش هه‌موو شوێنێك نرخه‌كان و كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، دواتر وڵاته ئه‌وروپییه‌كان و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، ئینجا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێمه‌یش به‌گوێره‌ی نرخه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، بۆیه تا كۆمپانیاكه نرخه‌كان و كاتی بڵاوكردنه‌وه، ناتوانین نرخی فه‌رمی ئاشكرا بكه‌ین''. ئه‌و كارمه‌نده وای گوت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له‌لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه، له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.