مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی ساخته‌كاریی به هاوكاری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ، سێ تۆمه‌تباریان گرت كه بریكارنامه‌ی ساخته‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل به‌كار هێنابوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕای گه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار كه به بریكارنامه‌ی ساخته، مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلیان ئه‌نجام داوه، ھێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و گرتنی تۆمه‌تباران ده‌ست پێ كرد.
سه‌ره‌نجام توانرا شوێنی تۆمه‌تباران ده‌ستنیشان بكرێت و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی ساخته‌كاریی به‌هاوكاریی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ بگیرێن.
ده‌ستیش به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌دا گیرا كه به بریكارنامه‌ی ساخته خاوه‌ندارییه‌كه‌ی گواسترابووه‌وه بۆ سه‌ر كه‌سێكی تر.
ئێسته تۆمه‌تباران ''هـ، ع، خ له‌دایكبووی 1992، له‌گه‌ڵ س، م، ج له‌دایكبووی 1986، ع، ف، ع له‌دایكبووی 1979'' به بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.