ئەرکی ئیسپرینگەکانی کلاج چییە؟

:: PM:09:22:16/09/2023 ‌

ئۆتۆمبێل لە بەشی جیاواز پێکهاتووە یەکێکیش لەو بەشانە بۆ کارپێکردن و رۆیشتن و کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێل لەکاتی رۆیشتندا بریتییە لە کلاج، ئەم کلاجەیش بەشێکی گرنگی هەیە کە کۆنترۆڵی تەواویی دەکات ئەویش ئیسپرینگەکانی سەریەتی کە شارەزایەک باسی کار و تایبەتمەندییەکانی دەکات.
 
ئاراس ئەحمەد شارەزای بواری میکانیکی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشە'' گوتی، لەکاتی گێڕ گۆڕین یا پێ هەستانی ئۆتۆمبێلدا کە کلاج و فلاویل لێک نزیک دەبنەوە ئەم ئیسپرینگانە ڕێگە لە لەرزین و تەکان کردنی ئۆتۆمبێل دەگرێ، ئەم ئیسپرینگانە وێڕای شەفت و بۆڵبرین پێکهاتەیەکی سەرەکی کلاجن و لاواز بوونییان دەبێتە هۆی شکانی بۆڵبرینی کلاج و تەواو بوونی بانسی سەر کلاج بە هۆی بەر یەک کەوتنی لەگەڵ فلایویل ئەوەی پێی دەڵێن ''هاڤ کردن و بۆن چروک'' ڕوودەدات.

ئەوەیشی گوت، کەواتە بۆنی چرووکی کلاج و هاڤکردنی بە دەرەجەی یەکەم بەهۆی لاوازی ئەم ئیسپرینگانە ڕوودەدات، نەک خوودی کلاجەکە، بۆیە دەبێ وریابی کاتێک ئەم کێشەیە لە ئۆتۆمبێلەکەتدا ڕوودەدات.

''ئەوەی کە ڕێژەی زۆری ئەم ئیسپرینگە لەسەر کلاج ڕۆڵی کاراتر دەگێڕێ یا نا پەیوەستە بە قەبارە و شێوەی کلاجەکە و بە دڵنییاییەوە بەقوەتی ئیسپرینگەکان و ڕێژەی زۆری بێ کاریگەر نییە، بۆیە کە زانیت کلاجەکەت بەتەواوەتی کارەکانی خۆی ناکات و هاڤی هەیە، ئەوا راستەوخۆ بزانە ئەو ئیسپرینگانە کێشەی تێکەوتووە'' ئاراس وای گوت.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان