به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ''NHTSA'' ئاشكرای كرد، كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی ده‌بێت 450 هه‌زار ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكشێنێته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی بیمه‌ی دڵنیاییان هه‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كۆمپانیای هۆندا ناچار كراوه 448 هه‌زار و 613 ئۆتۆمبێل له جۆری ''ئه‌كڕۆد و ئه‌كرۆد هایبرید، سی ئاڕ - ڤی، ئینسایت و ئۆدیسی'' مۆدێله‌كانی 2018 بۆ 2020 له بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكشێنێته‌وه و قه‌ره‌بووی ئه‌وانه‌یش بكات كه بیمه‌یان هه‌یه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه، كێشه‌كه خۆی له پشتێنی سه‌لامه‌تیدایه كه جێی خۆی ناگرێت و به ته‌واوه‌تی كار ناكات، ئه‌مه‌یش دژی یاسای هاتوچۆیه، بۆیه كۆمپانیاكه ناچار ده‌كرێ ئه‌م ئۆتۆمبێلانه له بازاڕ بكشێنێته‌وه.
هۆندا كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی و فره‌نه‌ته‌وه‌یه كه تایبه‌ته به دروستكردنی "ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕسكیل"، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1948 له‌لایه‌ن "سۆییچیرۆ ھۆندا" له ژاپۆن دامه‌زراوه، ئێسته‌یش یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕسكیل كه ساڵانه داهاتی خه‌یاڵی هه‌یه.