یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی زۆربه‌ی كات رووبه‌ڕووی شۆفێران ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، ''پیسبوون یان له‌كاركه‌وتنی مله‌به‌خه'' كه هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌نزینی خراپه، ئه‌ی نیشانه‌كان و هۆكاره‌كانی ئه‌م له‌كاركه‌وتنه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه و چۆن ده‌یانزانین؟ شاره‌زایه‌ك وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
زریان حه‌سه‌ن شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' به خاڵ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی خراپبوونی مله‌به‌خی خستووه‌ته ڕوو و ده‌ڵێ، ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه ئاماژه‌ن بۆ تێكچوونی مله‌به‌خ ''به‌دی سرۆتڵ'':
یه‌كه‌م: هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر: له سیستمی ئه‌لیكترۆنیی مله‌به‌خدا ''ETC'' عه‌قڵ چاودێری مله‌به‌خه‌كه ده‌كات، له كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك گڵۆپی بزوێنه‌ر هه‌ڵده‌بێ.
دووه‌م: كه‌مبوونی هێزی بزوێنه‌ر یان متبوونی بزوێنه‌ر: بزوێنه‌ر پێویستی به هه‌واو و سووته‌مه‌نییه بۆ ده‌ستكه‌وتنی هێز، ئه‌گه‌ر مله‌به‌خ هه‌وای پێویست نه‌نێرێ بۆ ناو ژووری سووتان، ئه‌وا هه‌وا و به‌نزین به باشی ناسووتێ، ئه‌مه‌یش گرفت دروست ده‌كات.
سێیه‌م: یاریكردنی گێج: بڕی ئه‌و هه‌وایه‌ی ده‌چێته بزوێنه‌ر، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خێرا سووڕانه‌وه‌ی كرانك شه‌فت هه‌یه، هه‌ر گرفتێك له مله‌به‌خ ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه له پاڵه‌په‌ستۆی ئۆتۆمبێل و یاریكردنی فڕه‌ی كڕینگ و دروستبوونی له‌رزین له ئۆتۆمبێله‌كه.
هه‌ر به خاڵ هۆكاره‌كانی خراپبوونی مله‌به‌خ ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر مله‌به‌خی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كێشه‌ی تێكه‌وت ئه‌مانه هۆكارن:
یه‌كه‌م: پیسبوونی مله‌به‌خه‌كه: چڵك و پیسی كه‌ڵه‌كه ده‌بێ له‌سه‌ر ڕووی مله‌به‌خه‌كه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ته‌سكبوونه‌وه و گیران، به‌ربه‌ست دروست ده‌كات بۆ بزوێنه‌ر كه هه‌ناسه‌ی ته‌واو هه‌ڵمژێ، پیسبوون و خراپیی ئه‌م ڕووه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كاربۆنه‌وه، هۆكارێكه بۆ تێكچوونی تێكه‌ڵه‌ی هه‌وا و به‌نزین كه ئه‌مه‌یش هۆكاره بۆ دروستبوونی له‌رزین و متبوونی بزوێنه‌ر.
دووه‌م: كێشه‌ی كاره‌بایی: كێشه له وایه‌ر و گه‌یه‌نه‌ره‌كاندا به‌هۆی پچڕاندن یان شلبوونه‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكاری ناردنی زانیاریی نادروست بۆ عه‌قڵی ئۆتۆمبێل و كرداری تێكه‌ڵه‌ی هه‌وا و به‌نزین تێكده‌چێ، به‌مه‌یش سووتاندنی ته‌واوی به‌نزین ڕوو نادات له ژووری سووتاندن له ناو سلنده‌ردا، ئه‌گه‌ر له ژووری سووتاندا كرداره‌كه به‌ته‌واوه‌تی نه‌كرێ، له‌رزین و متبوون ڕوو ده‌دات.
هۆشداریی ده‌دات كه له‌كاتی بوونی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك، ئه‌وا سه‌ردانی كه‌سانی شاره‌زا بكه بۆ ئه‌وه‌ی بۆت چاره‌سه‌ر بكه‌ن و نه‌گاته حاڵه‌تی گۆڕین كه خه‌رجییه‌كی زۆری تێده‌چێت، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی ئۆتۆمبێل ده‌گۆڕێت.