ڕۆژنامه‌ی "میرۆر"ی به‌ریتانی ئاشكرای كرد كه یانه‌ی بایرن میونشن، یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی خولی ئه‌ڵمانی، ده‌یه‌وێ ساڵی داهاتوو "ئه‌لێكس سانشێز"ی چیلی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی بخاته ڕیزی یانه‌كه‌یه‌وه.
"میكایل ریشكه" به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكیی یانه‌ی باڤاری، له یاریی پێش كۆتای جامی ئیسپانیا له یاریگه‌دا ئاماده بووه تا به وردی ته‌ماشای تواناكانی ئه‌لێكس بكات، تێشیدا سانشێز گۆڵێكی كرد ئه‌گه‌رچی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌و گۆڵه له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانشسته‌ر سیتی دۆڕا.
گرنگی ئه‌و یاریزانه بۆ بایرن له‌وه‌دایه، كێشه‌ی له هێڵی هێرشبردن هه‌یه، ئه‌گه‌ر "لیڤانۆفسكی"ش یانه‌كه به‌جێ بهێڵێ كه بڕیاره بچێته یانه‌ی ڕیال مه‌درید، ئه‌وا هه‌ر ده‌بێ یاریزانێكی به ئه‌زموونی وه‌ك سانشێز بهێنێته یانه‌كه‌یه‌وه.
خاڵێكی تر كه جێی سه‌رنجی یانه‌كه‌یه، ئه‌و یاریزانه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌رسیناڵ نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه، واته به‌بێ پێدانی هیچ باجێك به یانه ئینگلیزییه‌كه، ده‌توانی سوود له خزمه‌ته‌كانی بكات.
جێی ئاماژه‌یه، جگه له‌و یانه‌یه، هه‌ریه‌ك له مانشستر سیتی و چێڵسی له ئینگلته‌را و پاریس سان جێرمان له فڕه‌نسا خوازیاری سوود وه‌رگرتنن له‌و ئه‌لێكس.