شێرپه‌نجه‌ی ئێسك یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ترسناكه‌كان كه كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنی خانه‌كانی ئێسك ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو لووێكی ئێسك شێرپه‌نجه‌یی نییه و ئه‌وه‌ی زۆر باوه جۆره سه‌لامه‌ته‌كه‌یه‌تی كه بكوژ نییه.
شێرپه‌نجه‌ی ئێسك دوو جۆره، سه‌ره‌كی كه راسته‌وخۆ خانه‌كانی ئێسك تووشی ده‌بن و ناراسته‌وخۆ كه له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له ئه‌ندامه‌كانی تری له‌ش ئێسك تووشی ده‌بێت، بۆیه جۆری یه‌كه‌میان زۆر كه‌متره.
-ساركۆمای ئێسك، واته لووی پیسی ئێك به‌تایبه‌تی تووشی ئێسكی چۆك و باسك، له ته‌مه‌نی نێوان 10-19 ساڵ و ره‌نگه دوای 40 ساڵیش تووشی مرۆڤ دێته‌وه.
-ساركۆمای كركڕاگه‌یی، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی حه‌وز و قاچ و قۆڵ له دوای 40 ساڵی دروست ده‌بێت.
-ئییۆنگ ساركۆما، له ئێسك و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی دروست ده‌بێت وه‌ك له بڕبڕه‌ی پشت و باسك و پێكان و تووشی منداڵ تا ته‌مه‌نی 19 ساڵ ده‌بێت.
نیشانه‌كانی:
-ئێشی ئێسكه تووشبووه‌كه به‌تایبه‌تی شه‌وان یان له كاتی جوڵانه‌وه و كاركردندا.
-ئه‌ستووربوونی ناوچه‌ی تووشبوو، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر له مل یان پشت بێت ئه‌وه ناوچه‌كه بارسته‌یه‌ك دروست ده‌كات و به‌زه‌حمه‌ت شتی بۆ قوت ده‌چێت و هه‌ناسه ده‌دات.
-ره‌قبوون و ئه‌ستووربوونی جومگه‌كان، ئه‌گه‌ر شێرپه‌نجه‌كه له جومگه‌كان نزیك بن یان له‌ناویدا بن.
-شكان، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه ئێسك لاواز ده‌بێت به‌تایبه‌تی له قۆناغه پێشكه‌وتووه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه.
-ئه‌گه‌ر لووه‌كه له دڕكه په‌تك نزیك بێت ئه‌وه به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆ خستنه سه‌ری سڕبوون و لاوازی جولانه‌وه روو ده‌دات، یان پله‌ی گه‌رمی به‌رز ده‌بێته‌وه و هه‌ست به‌لاوازی و له‌ده‌ستدانی كێشی ده‌كات و تووشی كه‌مخوێنی ده‌بێت.
هۆكاره‌كانی نه‌خۆشییه‌كه زیاتر ده‌كه‌ن:
-منداڵ و مێردمنداڵ، زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ی ئێسك له خوار ته‌مه‌نی 20 ساڵ روو ده‌دات.
-ئه‌وانه‌ی پێشتر چاره‌سه‌ری تیشكیان بۆ كراوه.
-ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی به‌هجه‌تیان هه‌یه و خاوه‌نی ئێسكی لاوازترن له ئاسایی.
-ئه‌وانه‌ی بۆماوه‌یی شێرپه‌نجه‌ی تۆڕی چاویان هه‌یه به‌تایبه‌تی منداڵ.
-منداڵانی زگماك فتقی گونیان هه‌یه.
چاره‌سه‌ری:
-نه‌شته‌رگه‌ری، كه چاره‌سه‌ری باوه به‌لابردنی ته‌واوی لووه‌كه و شانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری.
-چاره‌سه‌ری كیمیایی، واته به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری كیمیایی نه‌هێشتنی شێرپه‌نجه.
-چاره‌سه‌ر به‌تیشك، واته به‌كارهێنانی شه‌پۆڵ وزه‌ی گه‌وره وه‌ك تیشكی ئێكس بۆ كوشتن و له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌پاڵ نه‌شه‌ته‌رگه‌ری.
-نه‌شته‌رگه‌ری له دۆخێكی زۆر سارد، واته به‌كارهێنانی نایترۆجینی شل بۆ به‌ستنی شێرپه‌نجه خانه‌كان و له‌ناوبردنیان.