وێنەی لەشفرۆشەكان ببینە..لە هەولێر باندێكی لەشفرۆشی گیران

:: PM:02:41:26/04/2017 ‌


گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رای گەیاند، لە هەولێر باندێكی لەشفرۆشیان گرتووە كە لە چوار كەس پێكدێن و بە رەگەز كوردن.

ئەمڕۆ چوارشەم 26ی نیسان/ئەپریل، هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێکدا بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە یەكێك لەو شارە تازانەی دروست كراون پۆلیسی هەولێر توانی باندێكی لەشفرۆشی بگرن.

زیاتر روونی دەکاتەوە، دوای چاودێری كردنی ماڵێك لەو شارانەی تازە دروست كراون، بۆمان دەركەوت رۆژانە چەندان پیاو سەردانی ئەو ماڵە دەكەن بە جۆرێك كە بە دوور بوو لە حاڵەتی میوانداری، بۆیە بە بڕیاری قایمقامی هەولێر، پۆلیس هەڵی كوتایە سەر ئەو ماڵە و دەركەوت كاری لەشفرۆشی تێدا دەكرێت.

گوتەبێژی پۆلیس دووپاتی دەکاتەوە، ئەو باندە چوار كەسن کە پێکهاتووە لە دوو پیا و دوو ژن و بە رەگەز كوردن و خەڵكی شاری كەركووك و شارۆكەی ئاكرێن، ئافرەتەکان  یەكیان تەمەنی 38 ساڵەو ئەوی تریان تەمەنی 40 ساڵە، هەر چوار كەسەكە لەبەردەم دادوەر دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و ئێستە زیندانی كراون.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم