دوو كچه‌قوتابی توركیایی ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنیان داهێنا كه پشت به ته‌كنۆلۆجیایه‌كی تایبه‌ت ده‌به‌ستێت به‌مه‌به‌ستی بینینی گۆڕه‌كان و خوێندنی قورئان له‌سه‌ریانه‌وه، هه‌روه‌ها ئاودانی گوڵ و گژوگیای سه‌ر گۆڕه‌كان ته‌نیا به ده‌ست پێوه‌نانی یه‌ك دوگمه له دووره‌وه.
ئه‌و ئامێره له‌لایه‌ن دوو كچه‌قوتابی گول ئۆرال و به‌هار ئاكتار كه له پۆلسی سێی ئاماده‌یی له قوتابخانه‌یه‌كی شانلی له ئۆرفه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌خوێنن داهێنراوه و ئامێره‌كه هه‌لێك ده‌دات خه‌ڵكی بۆ بینینی گۆڕی كه‌سوكاریان له دووره‌وه و خوێندنی قورئانی پیرۆز له‌سه‌ر گۆڕه‌كه و ئاودانی ئه‌و گوڵ و گیایه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌كه چێندراون.
ئۆرال له‌و باره‌وه ده‌ڵێت، ئێمه تێبینی ئه‌وه‌مان كرد كه خه‌ڵكانێك له‌كاتی سه‌ردانیكردنی گۆڕی كه‌سوكاریان تووشی بێزاری ده‌بن له داواكردنی پاره لێیان له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه و له به‌رامبه‌ر خوێندنی قورئان له‌سه‌ر گۆڕه‌كان و ئاودانی گوڵ و گیاكان له‌سه‌ریان، بۆیه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ هات كه داهێنان بكه‌ین و بتوانین ده‌ستبه‌رداری هه‌موو ئه‌وان ببینه‌وه و له‌دوای چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك توانیمان ئامێره‌كه به‌رهه‌م بێنین.
له‌باره‌ی میكانیزمی كاری ئامێره‌كه گوتی، به‌شێكی ئامێره‌كه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه قایم ده‌كرێت و به تیشكی خۆر كار ده‌كات و به ریمۆت كۆنتڕۆڵه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، له‌پاڵ بوونی كامێڕا و ته‌كنیكی زیاتر، بۆیه خاوه‌ن ئامێره‌كه ده‌توانێت له رێگه‌ی ریمۆت كۆنترۆڵه‌وه كامێڕاكه بكاته‌وه و گۆڕه‌كه ببینێت و قورئان خوێندنیش بكات.
روونی كرده‌وه كه هه‌ر له‌و ئامێره‌دا به‌شێك دانراوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاوی باران و به‌فر بۆ به‌كارهێنانی له‌كاتی پێویست بۆ ئاودانی گوڵ و رووه‌كه‌كان له ده‌وره‌ی گۆڕه‌كه‌وه.
له‌باره‌ی لایه‌نی شه‌رعی ئه‌و ئامێره و به‌كارهێنانی، ئاكتار گوتی، سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك شێخ و پیاوانی ئاینیمان له كۆلێجی شه‌رعی و خانه‌ی فه‌توادان كردووه و ئه‌وان دووپاتیان كرده‌وه كه هیچ حه‌رامییه‌كی تیادا نییه و به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رسامی خۆیان پێشان دا.