ماوه‌یه‌كه وێنه‌ی چه‌ند كچ و دایكێك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، به جۆرێك ئه‌وه‌ی ده‌یانبینێت تێداده‌مێنێت كامیان كچه‌كه‌یه و كامیان دایكه‌كه‌یه! دایكه‌كان هێنده گه‌نج دیارن، كێبڕكێی كچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
به‌شێك له‌و دایكانه هه‌ر به سرووشتی خۆیان شێوه‌یان وایه كه ته‌مه‌نیان پێوە دیار نییە، به‌شێكیشیان له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری و ماكیاژه‌وه وایان كردووه به شێوه‌یه‌كی هێنده گه‌نج ده‌ربكه‌ون، به ئاسانی له‌گه‌ڵ كچه‌كانیان جیایان نه‌كه‌یته‌وه.
ئه‌م جۆره وێنه‌یه كه دایك و كچ كۆده‌كاته‌وه، بووه‌ته ستایلێك و له‌ناو خانماندا جێی بایه‌خه، ئێسته به شێوه‌یه‌كی دیار خه‌ڵك خوویان به گرتنی ئه‌م جۆره وێنه‌یه‌وه گرتووه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌كن له وێنەکان