دووگیانی دەبێتە هۆی جەڵتە بۆ خانمانی گەنج

:: PM:03:11:25/10/2016 ‌

بە گوێرەی ئەنجامەكانی نوێترین توێژینەوە، دەركەوتووە ئەو ژنانەی لە تەمەنێكی زووی نێوان 12-24 ساڵیدا دووگیان دەبن و هەوڵ دەدەن منداڵ بخەنەوە، بە رێژەیەكی بەرچاو مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشكیان لەسەرە، نەك تەنیا لە كاتی دووگیانییەكە، بگرە شەش هەفتە دوای لە دایكبوونی منداڵەكەشیان ئەو مەترسییەیان هەر لەسەر دەمێنێت كە تووشی جەڵتەی مێشك ببن.

توێژینەوەكە لە پێگەی ئەلیكترۆنیی "جاما نورۆلدجی" بڵاو كراوەتەوە و تێیدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە ئەو ئەنجامەی توێژینەوەكە پێی گەیشتووە لەسەر ژنانی تەمەن نێوان 35-45 جێبەجێ نابێت، بەڵام ژنانی تەمەن نێوان 46-55 هاوشێوەی كەمتەمەن و گەنجەكان، دووگیانی مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشكیان لەسەر دروست دەكات.

ئەم ئەنجامەی توێژینەوەكە، دوای لێتوێژینەوەی زانیارییەكانی 19146 ژن بە دەست هاتووە، كە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2003-2012 لە ویلایەتی نیویۆرك تووشی جەڵتە بووبوون، بە شێوەیەك كە لەنێوانیاندا %4.2یان دووگیان بوون.

سەرچاوە: سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی