ملیۆنێرێكی ئه‌ڵمانی كه به چاوچنۆكترین ده‌وڵه‌مه‌ندی دنیا ناوی ده‌ركردووه، بۆ دابینكردنی ژه‌مه خۆراكی رۆژانه‌ی پشت به زبڵدان و سه‌له‌ی به‌رده‌رگای ماڵان ده‌به‌ستێت.
هاینز بی ته‌مه‌نی 80 ساڵه و به پایسكله‌كه‌ی كۆڵان به كۆڵان ده‌گه‌ڕێت، سه‌ر به هه‌موو سهلهیهكهی زبڵدا ده‌كات به‌ڵكو بنكڕی برنجێك، پارچه ئێسكێكی نیوهكرۆژ، یان توێلكه سێوێك بدۆزێته‌وه و ئه‌و رۆژه سكی خۆی پێ تێر بكات.
ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌ڵمانییه خاوه‌نی 10 باڵه‌خانه‌یه كه سه‌رجه‌میانی به كرێ داوه و مانگانه كرێی هه‌مووان وه‌رده‌گرێت.
رۆژنامه‌نووسێك پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات، باشه به‌و هه‌مووه سامانه‌ی هه‌ته، سه‌رت بخوات بۆچی دڵت نایه رۆژانه له‌فه‌یه‌كی سینگ یان نه‌فه‌ر كه‌بابێك بكڕی و بخۆی؟، چیتر سه‌ر به سه‌له‌ی زبڵدانی ماڵان‌دا نه‌كه‌یت.
سامانی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده ده‌گاته سه‌رووی 12 ملیۆن یۆرۆ
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، ''ئێسته من كه‌سێكی هه‌ژارم، چونكه ته‌واوی ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌مبوو كه سه‌رووی 700 هه‌زار یۆرۆ بوو، باڵه‌خانه‌یه‌كی ترم پێی كڕی و ته‌نیا 15 یۆرۆ له هه‌ژماره بانكییهكهمدا ماوه و ئه‌وه‌ش به‌خوا به‌شی نه‌فه‌ر كه‌باب ناكات.
سامانی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده ده‌گاته سه‌رووی 12 ملیۆن یۆرۆ و مانگانه سێ هه‌زار و 756 یۆرۆ وه‌ك مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام پێی خۆشه مووچه و داهاته‌كه‌ی كۆ بكاته‌وه و شوقه و خانووی زیاتری پێ بكڕێت.
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كه رۆژنامه‌ی سان له‌گه‌ڵیدا كردوویه‌تی، باس له‌وه ده‌كات كه منداڵ و ژنی نییه و هه‌ر جۆره خه‌رجكردنێك له ژن و منداڵی پێ زێده‌ڕۆییه. پێشی وایه ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكات فڕی به چاوچنۆكییه‌وه نییه، به‌ڵكو توانیویه‌تی به باشی ئیداره‌ی سامانه‌كه‌ی بكات.