حه‌بێكی نوێ په‌یدا بووه كه وه‌ك په‌رجوو "موعجیزه" وایه، هه‌م ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كات، هه‌م بینایی چاو باشتر ده‌كات و یادگه‌ش به‌هێز ده‌كات، حه‌به‌كه ناوی ''ئاستاكسانتین''ه و سروشتییه، ماده‌كانی حه‌به‌كه زیاتر له ماسی و ڕووه‌كدا ده‌ست ده‌كه‌ون.
حه‌به نوێیه‌كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی سترێس و دڵه‌ڕاوكێ، فشاری ده‌روونی له بیری مرۆڤ ده‌رده‌كات و ناهێڵێت زیان به‌ر خانه‌كانی له‌ش بكه‌وێت، گابرێلا پیكۆك پسپۆڕی خۆراك
ده‌ڵێ، حه‌به نوێیه‌كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وكردن له له‌شماندا كه‌متر بێت و له ڕێی پارێزگاریكردن له خانه‌كانه‌وه، حه‌به‌كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی یادگه‌مان به‌هێز بێت و شتمان له بیر نه‌چێته‌وه.
ئێسته ''ئاستاكسانتین'' به‌رده‌سته و به چه‌ند شێوازێك ئاماده كراوه، به‌ڵام هێشتا پزیشكان داوامان لێ ده‌كه‌ن له ڕێی سروشتییه‌وه، وه‌ك خواردنی ماسی، ئه‌و ماده باشانه‌ی ناو حه‌به‌كه وه‌ربگرین.