زۆرێك لە ئێمە وا دەزانێت، ئەگەر وازی لە خواردنی نان هێنا، ئیدی هاوكارێكی باش دەبێت بۆ ئەوەی كێشی دابەزێنێت، كەچی پزیشكەكان شتێكی تر دەڵێن و ئەو زانیارییە پشتڕاست ناكەنەوە.
لە توێژینەوەیەكی نوێی ڕووسیدا كە د. یۆلیا چیخۆنینا، پسپۆڕی بواری خۆراك سەرپەرشتی دەكات، دەركەوتووە كە خۆگرتنەوە لە نان بۆ ئەوەی كێشت دابەزێنیت، تەنیا هەڵەی باوە و هیچ لێكۆڵینەوەیەكی زانستی پشتڕاستی ناكاتەوە.
چیخۆنینا دەڵێت، بۆ ئەوەی خۆت لە كێشی زیادە دابەزێنیت یان خۆت لە قەڵەوی بپارێزیت، پێویستە بەتەواوی لە خواردنی شەكر و هەویركاری دوور بخەیتەوە.
نانی تازە و گەرم، زیانی بۆ كەسی ساغ و ئاسایی نییە، تەنیا بۆ ئەوانە زیانی هەیە كە كۆئەندامی هەرسكردنیان نەخۆشیی هەیە. توێژینەوەكە وا دەڵێت.
توێژنەوەكە تەنانەت ئەوەش بە درۆ دەخاتەوە كە نانی بۆر زیانی كەمتر بێت و دەڵێت: هیچ جیاوازییەكیان نییە.