خراپیی ته‌ندروستیی جه‌سته‌ی كه‌سانی جگه‌ره‌كێش، وا ده‌كات كه‌م نه‌بن ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێ خۆیان له جگه‌ره‌كێشان دوور بكه‌نه‌وه، زۆرجار به‌هۆی ئه‌سته‌می و ئه‌و خووه‌ی به جگه‌ره گرتوویانه یان ئالووده‌بوون، به‌دوای ئه‌وه ده‌ڕۆن بزانن باشترین هاندان و رێ بۆ دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره له كوێ و له چیدایه. ئیداره‌ی ته‌ندروستیی نیشتمانی به‌ریتانیا، بۆ هاندانی كه‌سانی جگه‌ره‌كێش، روونكردنه‌وه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌ڕێیه‌وه زانیاریی گرنگ ده‌داته كه‌سانی جگه‌ره‌كێش تا واز له كێشانی جگه‌ره بێنن.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری، هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان، تێیدا رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر روونكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی كاروباری ته‌ندروستیی نیشتمانی به‌ریتانی كه تایبه‌ته به كاریگه‌رییه‌كانی جگه‌ره له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ. ئاماژه دراوه كه ئه‌وانه‌ی واز له جگه‌ره دێنن، جه‌سته‌یان له 20 خوله‌كه‌وه تا ده‌گاته 10 ساڵ، تا چه‌ند گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت.
ئاماژه دراوه كه كه‌سێك له‌وكاته‌ی دوا جگه‌ره ده‌كێشێت و ئیتر ده‌یه‌وێ به‌یه‌كجاری وازی لێ بێنێـت، دوای 20 خوله‌ك جه‌سته‌ی گۆڕانكاریی به‌سه‌ر دێت، به‌لای كه‌مه‌وه له دوای ئه‌و 20 خوله‌كه، لێدانی دڵی ئاسایی ده‌بێـته‌وه، چونكه پێشتر كه جگه‌ره‌ی ده‌كێشا، لێدانی دڵی خێراتر بووه. له دوای هه‌شت سه‌عاتیش، ئاستی ئۆكسجین له له‌شدا سروشتی ده‌بێت، چونكه جگه‌ره خۆی له یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن پێكهاتووه.
له دوای 48 سه‌عات له دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره، جه‌سته به‌یه‌كجاری له یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن رزگاری ده‌بێت، سییه‌كانی له هه‌ناسه‌دان باشتر ده‌بن و هه‌ستی تام و بۆن له‌لای ئاسایی ده‌بێته‌وه. له دوای 72 سه‌عاتیش له وازهێنان له جگه‌ره، هه‌ناسه‌دان به یه‌كجاری ئاسایی ده‌بێته‌وه و وزه دێته‌وه سه‌ر وزه‌یه‌كی ئاسایی.
له دوای دوو هه‌فته‌یش تا 12 هه‌فته، خوێن به‌باشی له دڵ و ماسولكه‌كان و به ده‌ماره‌كاندا هاتوچۆ ده‌كات. له سێ تا نۆ مانگیش، كێشه‌ی كۆكین و كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان به‌ته‌واوی نامێنێت و سییه‌كان به‌ڕێژه‌ی 10% ئاسانتر ئه‌ركه‌كانی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئیداره‌ی كاروباری ته‌ندروستیی نیشتمانی به‌ریتانی ئاماژه ده‌دات كه له دوای یه‌ك ساڵی دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره‌كێشان، مه‌ترسیی نه‌خۆشیی نۆره‌ی دڵ كه‌متر ده‌بێته‌وه. له دوای 10 ساڵیش كه‌سانێك كه وازیان له جگه‌ره‌كێشان هێناوه، مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، له خۆیان دوور ده‌كه‌نه‌وه.