نیوەی دانیشتووانی دنیا هەڕەشەی نەخۆشییەكانی دەماریان لەسەرە

:: PM:05:42:17/03/2024 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ باسی ئەوە دەكات كە لە 2021، نزیكەی 3.4 ملیار كەس لە سەرانسەری دنیا، كە دەكاتە 43%ی دانیشتووانی دنیا، بەدەست نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دەمار، لەوانە ئەلزەهایمەر و سەكتەی مێشك و شەقیقە و هیتریشەوە دەناڵێنن.

بەپێی توێژینەوەكە لە 30ی ساڵی رابردوودا ژمارەی ئەو كەسانەی لەگەڵ ئەو جۆرە نەخۆشییانە دەژین یان بەهۆیانەوە گیان لەدەست دەدەن، جیا لە بوونیان لە ژینگەكانی ناتەندروست كە مەترسیی تووشبوونیان زیاتر دەكەن، رووی لە زیادبوون كردووە، كاتێك لە 2021 ژمارەی ئەوانەی بەهۆی نەخۆشییەكانی دەمارەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە زیاتر لە 11 ملیۆن كەس، ئەوەش وا دەكات نەخۆشییەكانی دەمار ببنە هۆكاری سەرەكیی پەككەوتەیی لە دنیان بەوەش پێش نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن دەكەنەوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە كاریگەریی ئەو نەخۆشییانە لە ناوچەكانی هەژارنشین و كەمدەرامەت زیاترە، كاتێك 80%ی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەكانی دەمار لە وڵاتانی هەژارنشین و كەمداهات، جیا لە منداڵانی تازەلەدایكبوو و ئەوانەشی خوار پێنج ساڵن، لەپاڵ ئەوەش هەندێك نەخۆشی هەن ئەگەری تووشبوون زیاتر دەكەن، بەتایبەتی بە ئەلزەهایمەر، وەك بەرزیی پەستانی خوێن و جگەرەكێشان و بەرزیی رێژەی شەكرەی خوێن و هیتریش.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل