خراپترین و باشترین سعاتەكانی رۆژ بۆ میزاجی مرۆڤ چین؟

:: PM:05:57:18/03/2024 ‌

ژیانی رۆژانەی مرۆڤ لە چەندان رووەوە بەسەر كات دابەش بووە، واتە شەو و رۆژ و بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارە و هیتریش، بەگشتی كاتژمێری بایۆلۆجی لەشی مرۆڤ زۆر كاریگەری لەسەر میزاج و ژیانی مرۆڤ و بیركردنەوە و هەڵوێست و بڕیارەكانی هەیە، دیاردەی "خراپترین كاتەكانی رۆژی مرۆڤ"، بابەتێكی گرنگە، واتە ئەو ساتانەی مرۆڤ تیایدا بەدەست خراپیی میزاج و زیادبوونی هەستكردن بە ماندووبوون و دڵتەنگی دەناڵێنێت.

توێژەران لە زانكۆی میشیگان و دارتمۆس هێڵس ئاشكرایان كرد كە سعات پێنجی بەیانی خراپترین كاتە لە رۆژ، واتە لە رووی خراپیی میزاجی مرۆڤەوە، ئەوان زیاتر لە 2500 كەسیان لە توێژینەوەكەیان بەشداری پێ كرد، بۆیان دەركەوت كە لەو سعاتەدا لە خراپترین حاڵەتی میزاجیدا بوون، لەوكاتەی لە سعات پێنجی ئێوارە لە باشترین میزاجدا بوون. جیا لەوە هەرچەند ماوەی بێدارییان زیاد بێت میزاجی ئەوان خراپتر بووە.  

لە هۆكارەكانی كاریگەرییان لەسەر خراپترین كاتەكانی رۆژی مرۆڤ هەیە، كاتژمێری بایۆلۆجی، كە رۆڵێكی گرنگ لە رێكخستنی فەرمانەكانی لەش هەیە، لەوانە خەوتن و لەوخەوهەستان، كە ئەوانەش دۆخی میزاج دیاری دەكەن، كەمخەوی، دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی هۆرمۆنەكانی رێكخەری میزاج، بەوەش هەستی ماندووبوون و خەمۆكی زیاتر دەكەن.

سترێش یان گوشاری دەروونی، كە گرنگترین هۆكارەكانی كاریگەرە بۆ سەر میزاج، چونكە رارایی و نیگەرانی دروست دەكات و دەبێتە هۆی هەستكردن بە دڵتەنگی، هۆكاری ژینگەیی و دەوروبەر، وەك رووناكی و ژاوەژاو، ئەوانەش كاریگەریی نەرێنییان لەسەر میزاج هەیە.

لە نیشانەكانی خراپترین كاتەكانی رۆژ، دابەزینی میزاج و هەستكردن بە خەمباری و خەمۆكی و نەبوونی حەزی ئەنجامدانی چالاكییەكان، ماندووبوون و شەكەتی و نەمانی تەركیز، رارایی و نیگەرانی و نارەحەتی و هەستكردن بە تەنیایی و دابڕان لە كەسانی تر.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل